شاسوار عەبدولواحید له‌سه‌ر دانپێدانانی دەستگیرکراوانی نەوەی نوێی هاته‌ده‌نگ


نەتەوە  |   17:49:34 2019-05-10  |   (262) جار خوێندراوەتەوە

loading...
شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕایگەیاند، "دەیانەوێت جوڵانەوەکە و خودی من ناشرین بکەن"، جه‌ختیشده‌كاته‌وه‌، ئه‌و گه‌نجانه‌ له‌ ژێر هه‌ڕه‌شه‌ و گوشار دانیان به‌و وتانه‌دا ناوه‌.
A+    A-

 

شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا، لە ئۆفیسی سەرەکی جوڵانەوەکە ڕایەگەیاند، "تا ئیستا ملمان بۆ هیچ هەڕەشەیەک نەداوە وەکو تەقەلێکردن و سوتاندن و ئەو سیناریۆیە هەوڵێکە بۆ لاوازکردنی جوڵانەوەکە بەڵام ئێمە بەردەوام دەبین".


ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، "لادانی پارتی و یەکێتی لەسەر دەسەڵات کارێکی ئاسان نییە و ئەم سیناریۆیانە نامانترسێنێت"، سەبارەت بە بڵاوکردنەوەی دانپێدانانەکان ئاماژەی بەوەکرد، "وتەکانی بەردەم دادوەر و دانپێدانەکانی بەردەم ئاسایش پێچەوانەی یەکترن و بۆ دانپێدانانەکان لەبەردەم دادوەردا نییە و ئاسایش بڵاویدەکاتەوە".


وتیشی، "یەک دادوەری بەویژدان نییە باوەڕ بەم جۆرە سیناریۆیە بکات"، دووپاتیشیكرده‌وه‌، "دەیانەوێت جوڵانەوەکە و خودی من ناشرین بکەن و ئەم سیناریۆیانە نامانترسێنێت و خاومان ناکاتەوە و پەتی درۆ کورتە و لە داهاتوودا ڕاستییەکان دەردەکەون"
 

 





loading...











زۆرترین بینراوەکان