به‌منزیكانه‌ بۆمبێك له‌ یوڤێنتوس ده‌ته‌قێته‌وه‌ 


نەتەوە  |   17:02:05 2019-05-10  |   (345) جار خوێندراوەتەوە

loading...
ئه‌مڕۆ هه‌ینی ماڵپه‌ڕێكی ئیتالی، "په‌یوه‌ندیی خراپی نێوان كارگێڕیی یوڤێنتوس و پاولۆ دیبالای ئه‌ستێره‌ی یانه‌كه‌ی" ئاشكراكرد.
A+    A-

 

ماڵپه‌ڕی كالچیۆ مێركاتۆی ئیتالی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، په‌یوه‌ندی نێوان كارگێڕیی یوڤی و دیبالا له‌ خراپترین قۆناخیدایه‌، ته‌نانه‌ت گه‌یشتووه‌ته‌ ئه‌و ئاسته‌ی هه‌موو لایه‌نه‌كانی به‌ڕێوه‌بردنی یانه‌كه‌ ده‌یانه‌وێت ده‌ستبه‌رداری دیبالا ببن و له‌ هاوینی ئه‌مساڵدا به‌ڕێی بكه‌ن.


به‌پێی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ "دیبالا ئه‌م وه‌رزه‌ ئاستێكی خراپی له‌گه‌ڵ یوڤیدا پێشكه‌شكرد و بوونی یاریزانه‌كه‌ له‌و یانه‌یه‌ وه‌كو بوونی بۆمبێكه‌ له‌و یانه‌یه‌ و ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ به‌مزووانه‌ بته‌قێته‌وه‌.


هه‌روه‌ها باس له‌ په‌یوه‌ندیكردنی دیبالا به‌ بایرن میونشنیشه‌وه‌ له‌ ئارادایه‌، به‌ڵام یوڤێنتوس تاوه‌كو ئێستا هیچ ده‌سته‌واره‌یه‌كی فه‌رمی پێنه‌گه‌یشتووه‌ و به‌پێی زانیارییه‌كان نرخی دیبالا 100 ملیۆن یۆرۆ و زیاتریشه‌.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان