منداڵێك گیانی له‌ده‌ستدا


نەتەوە  |   16:04:39 2019-05-10  |   (1,441) جار خوێندراوەتەوە

loading...
لە ناحیەی "هەریری" سەر بەقەزی شەقڵاوە دوو منداڵ دەستكاری چەكی دەمانچەیان كردووە، بەوهۆیەوە یەكێكیان فیشەكی بەركەوت و گیانی لەدەستداوه‌.
A+    A-

 

به‌پێی زانیارییه‌كان، "كاتژمێر 12:00ی شەوی ڕابردوو لە ناحیەی هەریر دوو منداڵ لە ماڵی باپیرەیان دەستكاری چەكێكی جۆری دەمانچەیان كردووه‌ و بەوهۆیەوە فیشەكێك دەرچووە و بەر سەری یەكێكیان كەوتووە و له‌كاتی بردنی منداڵەكە بۆ نه‌خۆشخانه‌ بەهۆی سەختی برینەكەی لە ڕێگادا گیانی لەدەستدابوو.


هه‌ر به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌، ئەو منداڵەی گیانی لەدەستداوە ناوی (ئ. ئازادە) و تەمەنی پێنج ساڵان بوو و منداڵەكەی دیكەش تەمەنی هەشت ساڵانە و هەردووكیان ئامۆزای یەكترن بۆیە هیچ سكاڵایەك تۆمار نەكراوە.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان