دارایی بڕیارێکی ڕاگەیاند ... موچه‌كانتان دواده‌كه‌وێت


نەتەوە  |   15:32:54 2019-05-10  |   (6,809) جار خوێندراوەتەوە

loading...
بە بڕیاری وەزارەتی دارایی حکومەتی ھەرێم، ئەو فەرمانبەرانەی "ئەمساڵ خانەنشین دەبن، موچەکانیان راناگیرێت، بەڕێوەبەری خانەنشینی پێشمەرگە لەسلێمانیش رایدەگەیەنێت: تاوەکو مامەڵەکانیان دەگەڕێتەوە، ئەگەری ھەیە چەند موچەیەکیان دوابکەوێت.
A+    A-

 

بەھۆی ئەوەی موچەی خانەنشینی ساڵێک دواکەوتووە، ئەوانەی تازە خانەنشین دەبن، بەلیستێکی جیا موچەیان بۆ دەبەسترێت و تائێستاش وەزارەتی دارایی لیستەکانی موچەی خانەنشینی رێکنەخستووە.


ئەمساڵ خانەنشینانی لەدایکبووی ساڵی (١٩٥٦) خانەنشین دەبن، زۆربەی مامەڵەکانیان لەمانگی (٧)ەوە کاری لەسەر دەکرێت، تاوەکو تەواو دەبێت و ناوەکانیان دەگەڕێتەوە، ماوەی دوو مانگی پێویستە، بەگوێرەی زانیارییەکانیش بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینی، چاوەڕوانی بڕیاری وەزارەتی دارایی دەکات بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو فەرمانبەرانەی ئەمساڵ خانەنشین دەبن.


له‌وباره‌یه‌وه‌ عەزیز عەلی فەتاح، بەڕێوەبەری خانەنشینی پێشمەرگە لەسلێمانی، له‌ لێدوانێكدا بۆ سایتی تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی رایگەیاندوه‌، بەپێی بڕیاری وەزارەتی دارایی، ئەو کەسانەی ئەمساڵ خانەنشین دەبن، موچەکانیان راناگیرێت و راستەوخۆ مامەڵەی خانەنشین بوونیان بۆ دەکرێت، بەڵام تاوەکو مامەڵەکەیان دەگەڕێتەوە رەنگە دوو مانگ موچەکانیان دوابکەوێت.


ناوبراو وتیشی: "دواتر بەلیستی جیا مانگانە لەگەڵ خانەنشینانی دیکە، موچەیان بۆ دەبەسترێت".





loading...











زۆرترین بینراوەکان