دەزگای ئاسایش دانپێدانانی پێنج کەس لەسەر کەیسی شادی نەوزاد بڵاودەکاتەوە


نەتەوە  |   15:06:55 2019-05-10  |   (450) جار خوێندراوەتەوە

loading...
دەزگای ئاسایشی ھەرێم وردەکاری دانپێدانانی گیراوانی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بڵاودەکاتەوە لەسەر دۆسییەکەی پەرلەمانتارێکی جوڵانەوەکە.
A+    A-

 

لەدوای ئەوەی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا شادی نەوزاد ژنە پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، کە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەی "رووتی" لێکراوە، ئاسایشی سلێمانی چوونە ئۆفیسی سەرەکی جووڵانەوەکە و چەند کەسێکیان دەستگیرکرد و دەزگای ئاسایشی ھەرێميش وردەکاری دانپێدانانی گیراوانی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بڵاودەکاتەوە لەسەر دۆسییەکەی پەرلەمانتارێکی جوڵانەوەکە.


دەقی ڕاگەیەندراوی ئاسایشی سلێمانی:


بۆ/ سەرجەم كەناڵەكانی ڕاگەیاندن
بابەت /بڵاوكردنەوە
دۆسییەکە لە رۆژی ٢٤ / ٤ / ٢٠١٩ بەسکاڵاکردنی پەرلەمانتاری جوڵانەوەی نەوەی نوێ ( شادی نەوزاد ) و لەسەر سکاڵای بەڕێز داواکاری گشتی لێکۆڵینەوە دەستیپێکرد.
پاڵپشت ، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش ، لە رۆژی ٢٩ / ٤ / ٢٠١٩ کە تێدا ھاتووە ( ئەم روداوە بەرنامە بۆ داڕێژراوە واتە تاوانی رێکخراوە و سروشتێکی ترسناکی ھەیە بۆیە پاڵپشت بە مادەی سێ لە بڕگەی ھەشت لە یاسای دەزگای ئاسایشی ھەرێمی کوردستان ژمارە پێنج ساڵی ٢٠١١ دەکەوێتە چوارچێوەی دەسەڵات و تایبەتمەندی دەزگای ئاسایشی ھەرێمی کوردستان بۆیە لێکۆڵینەوە لەم دۆسییە بەردەوام دەبێت لەلایەن دەزگای ئاسایشی ھەرێم ).
لەو چوارچێوەیەدا ، دەزگای ئاسایشی ھەرێمی كوردستان ، لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی وردی دەستپێکرد، بۆ تاوانێکی رێكخراو ، کە لەلایەن چەند کەسێکەوە ئەنجام دراوە ، لەژێر بڕیارو رێنمایی دادوەری لێکۆڵینەوە. 
پاش کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوونی ورد، چەند کەسێک، لە ئوفیسی نەوەی نوێ لە سلێمانی ، لە رێوشوێنیێکی یاسایی و بە چاودێری دادوەر دەستگیرکران ، بەشێک لەو تۆمەتبارانەش کە لە ئۆفیسی سەرەکی ، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە سلێمانی حەشاردرابوون، بە چاودێری دادەوەری لێکۆڵینەوە ، لە لایەن ھێزەکانمانەوە دەستگیرکران.
بۆ رای گشتی رووندەکەینەوە
ئەم کەیسە ، تایبەتمەندی ھەیە و سروشتێکی ترسناکی ھەیە و پەیوەندیدارە ، بە ئادابی گشتی و ئەخلاقی گشتی و بەھا کۆمەڵایەتییەکانەوە. بۆیە دەزگاکەمان تا ئێستا ھیچ رونکردنەوەیەکی بڵاونەکردۆتەوە.
بەڵام سەرئەنجام ، بۆئەوەی ، رێگریبکەین، لە شێواندنی راستییەکان ، کە بە مەبەست دەیانەوێت ، کۆمەڵانی خەڵک چەواشە بکەن و راستیتەکانیان لێبشێوێنن.
بۆیە ، لە پێناو دەرخستنی راستییەکان و پاراستنی مافی ھەموو لایەک و بەرژەوەندی گشتی ، بە پێویستمان زانی ، ئەم رونکردنەوەیە بڵاوبکەینەوە ، کۆمەڵانی خەڵکیش ، لە نزیکەوە و لەزاری تۆمەتبارانەوە گوێبیست و شاھیدی روداوەکان بن ،تا ھەموومان پێکەوە ، رێگریبکەین، لە دووبارە ئەنجام دانی، تاوانی رێکخراوی ، لەم چەشنە ، تا خەڵک ، لە ژیانێکی ئارام و ئاسودەیی و سەربەرزانە، بژین و دوربن لە ناوزڕاندن ، کە ئەمەش ئەرکی دامەزراوەکانی دەزگای ئاسایشی ھەرێمی کوردستانەو لەم رووەشەوە درێغیمان نەکردوەو نایکەین.
ھەموو لایەکیش دڵنیادەکەینەوە، کە لەو پەڕی ئامادەباشیداین ، رێگە بەھیچ کەس و لایەنێکیش نادەین ، یاساو مافە تایبەتییەکان و ژیانی تایبەتی خەڵک بشێوێنن ، لەو پێناوەشدا بکەران و تۆمەتباران و ھاوکارو ھاوبەشەکانیان دەستنیشاندەکەین و رادەستی عەدالەت و دادگایان دەکەین ، تا سزای خۆیان وەربگرن .
لەم دەرفەتەدا ، بە پێویستیشی دەزانین ، داوا بکەین ،لە پەرلەمان و پەرلەمانتارانی بەڕێز، لە ھەرێمی کوردستان ، ھەوڵی جدی بدەن ، بۆ ھەمووارکردنەوەی یاسای قەدەغەکردنی خراپ بەکارھێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن ، بە شێوەیەک ، کە سزاکەی توند بکرێت ، بەتایبەت بۆ تاوانە رێکخراوەکان و ئەو تاوانانەی کە ھەڕەشەن ، بۆ مافی تایبەتی خەڵک و کەسایەتییە گشتییەکان.
بۆ ھەموو لایەکیشی روندەکەینەوە ، ئەم رێوشوێنانەی گیراونەتەبەر ، لە چوارچێوەی رێکارە یاساییەکاندان ، تەنھا ھێزەکانی سەر بەدەزگای ئاسایش بڕیارەکانی دادگایان جێبەجێکردوە و لێکۆڵینەوەکانیش بەردەوامن و لەبەر ھەستیاری دۆسیەکە و پەیوەست بە ئاداب و ئەخلاقی گشتی و بەھا کۆمەڵایەتییەکان ، چەندین زانیاری و بەڵگەی مەترسیدار ، پەیوەست ( بە لایەنی کۆمەڵایەتی و پاراستنی مافی کەسێتی ) مان پاراستووەو نەمان خستۆتە ڕوو ، بۆ دادگاو لێکۆڵینەوەکان جێمانھێشتوون.
دەزگای ئاسایشی ھەرێمی کوردستان
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان