پێشكه‌شكارێكی به‌ناوبانگی كورد مه‌رجی بۆ هاوسه‌رگیری ئاشكرا ده‌كات


نەتەوە  |   14:31:14 2019-05-10  |   (5,435) جار خوێندراوەتەوە

loading...
خانمه‌ پێشكه‌شكار و ئه‌كته‌ری ناسراوی كورد "دڵنیا كاموسی" مه‌رجی بۆ هاوسه‌رگیری دووباره‌ ئاشكرا ده‌كات.
A+    A-

 

دڵنیا له‌ دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ په‌ریجی (كه‌ی مه‌گه‌زین) له‌ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ئەگەر ئەمجارە هاوسەرگیری بکاتەوە دەبێت هاوسەرەکەی چۆن کەسێک بێت؟ ده‌ڵێت: هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ كه‌سێك ده‌كه‌م كه‌ 100 قاتی خۆم پیاوتر بێت. 


ئه‌و خانمه‌ پێشكه‌شكاره‌ ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات، من له‌ ژیانی خۆمدا به‌رپرسیاریه‌تی زۆرم له‌سه‌ره‌ و زۆر هه‌واڵ ده‌ده‌م و له‌سه‌ر پێی خۆمم، بۆیه‌ ده‌بێت ئه‌و كه‌سه‌ی هه‌ڵیده‌بژێرم ده‌بێت 100 قاتی خۆم پیاوتر بێت.


جێی باسه‌ دڵنیا خه‌ڵكی شاری بۆكانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌ و ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان ژیان به‌سه‌ر ده‌بات و جگه‌ له‌ به‌شداریكردنی له‌كاری نواندن وه‌ك پێشكه‌شكاریش له‌سه‌ر شاشه‌ ده‌ركه‌وتووه‌.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان