بڕیاره‌ حكومه‌ت قه‌ره‌بوونی ئه‌م هاوڵاتیانه‌ بكاته‌وه‌


نەتەوە  |   13:53:49 2019-05-10  |   (4,080) جار خوێندراوەتەوە

loading...
بڕیارە حکومەتی هەرێم قەرەبووی ئەو "بەشداربووانەی گوندی کۆری" لە هەولێر بکاتەوە، کە بەهۆی بڕیارێکی حکومەت ناتوانن لە پرۆژەکە سوودمەندبن.
A+    A-

 

له‌وباره‌یه‌وه‌ نەورۆز مەولوود، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا لەکاتی دەستپێکردنی قۆناخێکی دیکەی نۆژەنکردنەوەی شەقامی 100 مەتریی هەولێر رایگەیاندوه‌ "رەنگە ئەمڕۆ یان بەیانی، مژدەیەکی خۆش بە بەشداربووانی گوندی کۆری بدرێت".


ناوبراو وتیشی چارەسەرێکی زۆر گونجاویان بۆ دراوە، "بەڕێز جەنابی سەرۆکی حکومەت پەسندی ئەو پێشنیازانەی کردووە، کە بۆ چارەسەری کێشەکانیان دانراوە".


هاوكات به‌پێی زانیارییه‌كان حکومەتی هەرێم لەبری ئەو خانووانە پارچە زەوییەکی 200 مەتری لە هەولێر دەداتە بەشداربووان  و 7000 دۆلاریش کە پێشتر وەکو قیستی یەکەم لێیان وەرگیراوە، دەیاندرێتەوە.


جێی باسه‌ گوندی كۆری له‌ ساڵی 2014 به‌پێی رێككه‌وتنێكی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و كۆمپانیایه‌كی كۆریای باشوور لە ھەولێر وەک هاوکارییەک بۆ کرێنشینان بڕیاری دروستکردنی درا، کە بریتیبوون لە 6 هەزار و 512 یەکەی نیشتەجێبوون، بەشێک لەو خانووانە دابەشکران، بەڵام حکومەت بەبڕیارێک دابەشکردنی خانووەکانی دیکەی راگرت.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان