وادەی دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان راگەیەندرا


نەتەوە  |   14:29:07 2019-05-09  |   (515) جار خوێندراوەتەوە

loading...
وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆی‌ هه‌رێم بۆ تۆماركردنی‌ ئۆتۆمبێله‌ بێ سه‌ره‌تاكان، بڕی‌ ئه‌و رسوماته‌ ئاشكراده‌كات كه‌ لێیان وه‌رده‌گیرێت، هاوكات هاتوچۆ هۆشداریی ده‌دات و جه‌خت لەسەر ئەوە ده‌كاته‌وه‌ کە تا رۆژی‌ "2019/6/4 هه‌ر ئۆتۆمبێلێك تۆمارنه‌كرابێت، ئەوا ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت".
A+    A-


پاش ئەوەی رۆژی‌ 2 ی‌ ئه‌م مانگه‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم بڕیارێكی‌ به ‌واژۆی كه‌ریم شنگالی وه‌زیری ناوخۆ ده‌ركرد كه‌ ئاماژه‌ به ‌كاراكردنه‌وه‌ی رێنماییه‌كی‌ ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ ده‌كات تایبه‌ت به ‌تۆماركردنی ئۆتۆمبێلی تۆمارنه‌كراو ژماره‌ 1ی ساڵی 2017.

 

له ‌بڕیاره‌كه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆدا ئاماژه‌ به‌وه دراوه‌، کە تۆماركردنی ئۆتۆمبێله‌كان له‌ماوه‌ی نێوان 2019/5/2 تا 2019/6/4 به‌رده‌وام ده‌بێت و ئه‌م فه‌رمانه‌ش ته‌نها ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ مۆدێلیان له‌سه‌رووی 1994ەوه‌یه‌.

 

له‌و رووه‌شه‌وه‌ رائیدی هاتوچۆ كاروان محه‌مه‌د وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای‌ سلێمانی بە ئێس ئێن ئێن-ی راگه‌یاندووە: "ئێستا ئۆتۆمبێلی بێ‌ سه‌ره‌تا‌ و ئۆتۆمبێلی هه‌ڵگری تابلۆی بیانی له ‌مۆدێلی (1994 تا 2015)، تۆمارده‌كرێن و بڕیاره‌كه‌ش تا  2019/6/4  كاری‌ پێده‌كرێت".

 

دەشڵێت: "بڕیاره‌كه‌ ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ش ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ ئه‌وروپایین و ژمارە نه‌كراون، له‌گه‌ڵ ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ش کە له‌دوای‌ پرۆسه‌ی‌ ئازادیی‌ عیراقەوە هێنراون، ئۆتۆمبێلی‌ ئاڕم كه‌ كێشه‌ی‌ یاسایی‌ نه‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌شدا کە ژماره‌ كاتین، یان له ‌ناوه‌ڕاست و خوارووی‌ عیراقەوە تۆمار نه‌كرابن، ئه‌وا له ‌هه‌رێم تۆمارده‌كرێن و سه‌رباری‌ گومرگ، رسوماتیشیان لێ وه‌رده‌گیرێت".

 

هۆشداریشیداوە لەوەی کە له‌دوای‌  رۆژی 2019/6/4-ەوە هه‌ر ئۆتۆمبێلێک به‌گوێره‌ی‌ بڕیاره‌كه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ تۆمارنه‌كرابێت، ئه‌وا ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گرێت.

 

له‌باره‌ی‌ هۆكاری‌ دەرکردنی ئه‌و بڕیارانه‌شه‌وه‌ وتەبێژەکەی هاتوچۆی سلێمانی ته‌ئكید لەوە دەکاتەوە کە "مه‌به‌سستی‌ نه‌هێشتنی‌ ئۆتۆمبێلی‌ بێ‌ سه‌ره‌تا، بۆ باری‌ ئه‌منی‌ زۆر گرنگه‌".





loading...











زۆرترین بینراوەکان