دروستکردنی گەراج قەدەغە دەکرێت


نەتەوە  |   14:09:44 2019-05-09  |   (147) جار خوێندراوەتەوە

loading...
پارێزگاری‌ سلێمانی‌ چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی‌ گرنگ له ‌شاره‌كه‌دا ئاشكراده‌كات و جه‌خت لەسەر ئەوە ده‌كاته‌وه‌، کە سه‌رباری‌ رێكخستنەوەی‌ كاری‌ تاكسییەکان، له‌ئاینده‌یه‌كی‌ نزیكدا پاسی‌ شه‌وانه‌ش له‌سلێمانی‌ دەکەوێتەکار.
A+    A-


دوای کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی نێوان قائیمقامیه‌تی‌ سلێمانی‌  و پارێزگاری‌  سلێمانی‌ کە ئەمڕۆ پێنجشەممە رێکەوتی 2019/5/9 لە دیوانی قایمقامییەت بەڕێوەچوو و ژماره‌یه‌ك پرسی‌ تایبه‌ت به ناو‌شاری‌ سلێمانی‌ تاوتوێكرا.

 

لەو رووەشەوە له پرێس کۆنفرانسێکدا زیادكردنی‌ لیژنه‌یه‌ك بۆ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی‌ سلێمانی‌ به‌ناوی‌ پاراستنی‌ شوێنه‌واره‌كانەوە راگەیەندرا.

 

سەرەتای پرێس کۆنفرانسەکەش د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری‌ سلێمانی‌ ئاشكرایكرد، "بۆ رێگریكردن له ‌تێكچوونی شوێنه‌واره‌كان، تیمێكی‌ تایبه‌ت به ‌شوێنه‌واره‌كانی‌ سلێمانی‌ پێكهێنراوه‌ كه‌ له‌مڕۆوه‌ ده‌ستبه‌كارده‌بن".

 

دەشڵیت: "بڕیاری‌ تایبه‌تمان بۆ پاراستنی‌ كه‌له‌پوور و شوێنه‌واره‌كان ده‌ركردووه‌و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا له‌رابردوودا بڕیارێكمان بۆ رێگرتن له رووخاندنی‌ ئه‌و شوێنه‌ كه‌له‌پووریانه‌ ده‌ركردووه‌ و چه‌ندجارێك یونیسكۆ-مان هێناوه‌و له ‌به‌ریتانیا خه‌ریكین سلێمانی‌ ده‌كه‌ین به ‌یه‌كێك له ‌شاره‌ ئه‌ده‌بییه‌كان".

 

روونیشیکردەوە کە "به‌رنامه‌یه‌كیان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ تاكسی‌ و رێكخستنی‌ كارەکانیان هه‌یه‌ و ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر داوای‌ هاووڵاتیان بووه‌ و وتیشی: ئێستا له‌گه‌ڵ بەڕێوەبەرایەتیی گواستنه‌وه‌ی‌ سلێمانیدا سه‌رقاڵی‌ ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ین و كاری‌ له‌سه‌ر ده‌كه‌ین تا له‌ئاینده‌دا بیخه‌ینه‌ بواری‌ جێبه‌جێكردنه‌وه‌.


ئاماژەشی بەوە دا کە له ‌ئاینده‌یه‌كی‌ نزیكدا پاسی‌ شه‌وانه‌ش له ‌سلێمانی‌ ده‌ست ده‌كات به ‌كاركردن".

 

پارێزگاری سلێمانی روونیشیكرده‌وه‌ کە بۆ پاراستنی‌ شوێنه‌واره‌كانی‌ سلێمانی‌، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئەوەمان قه‌ده‌غه‌ كردووه‌ کە گه‌راج له‌ناو شاردا دروستبکرێت و رێگه‌ به‌هیچ پڕۆژه‌یه‌كی‌ له‌و شێوه‌یه‌ ناده‌ین".





loading...











زۆرترین بینراوەکان