پێنج کیلۆ ئاردی سفر وەک دیاری لەلایەن عیراقەوە دابەشدەکرێت


نەتەوە  |   19:38:45 2019-05-08  |   (7,274) جار خوێندراوەتەوە

loading...
دەستبەدابەشکردنی "بڕی پێنج کیلۆ ئاردی سفر" بەسەر ھاووڵاتیانی سلێمانی دەکرێت، بەڕێوەبەری گشتیی ئاشەکانی ھەرێم بۆ کاروباری ھونەریش رایدەگەیەنێت"ئەو پێنج کیلۆ ئاردە سفرە وەک دیارییەک لەلایەن عیراقەوە دابەشدەکرێت و لەبەشە ئاردی مانگانە نابڕدرێت".
A+    A-

 

نەسرین محەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاشەکانی ھەرێم بۆ کاروباری ھونەری رایگەیاند: لەقەزاو ناحییەکان دەستبەدابەشکردنی بڕی پێنج کلیۆن ئاردی سفر بۆ ھەر خێزانێک کراوەو لەکۆتاییدایە".


ناوبراو وتیشی:"لەسبەینێوە لەناو شاری سلێمانی دەستبەدابەشکردنی ئەو پێنج کلیۆ ئاردە دەکرێت"، هێمای بۆ ئه‌وه‌شكرد، بەبڕیاری حکومەتی عیراق ئەمساڵ ئەو پێنج کیلۆ ئاردە سفرە، وەک دیارییەک بەسەر ھەر خێزانێک دابەشدەکرێت و وەک ساڵی رابردوو لەبەشە ئاردی مانگانە نابڕدرێت.


هاوكات به‌پێی زانیارییه‌كان، دەستبەدابەشکردنی مادەی نیسک کراوە کە بۆ مانگی رەمەزان زیادکراوەو بڕەکەی بۆ ھەر ھاووڵاتییەک (٥٠٠) گرامە و لەگەڵ نیسکەکەدا، شەکرو زەیتی مانگی (٣) دابەشدەکرێت.





loading...











زۆرترین بینراوەکان