پارەی بەستنی پێوەری ئاو بۆ هاووڵاتیان دەگەڕێندرێتەوە


نەتەوە  |   18:53:53 2019-05-08  |   (666) جار خوێندراوەتەوە

loading...
هەردوو "بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی و هەولێر" جەخت دەكەنەوە مانگانە پارەی بەستنی پێوەری ئاو بۆ هاووڵاتیان دەگەڕێندرێتەوە و ئەو تانكەرانەی بەڕێوەبەرایەتیش، كە ئاو دابەش دەكەن پێوەریان بۆ دەبەسترێت.
A+    A-

 

ئامانج جەلال، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی له‌ لێدوانێكدا بۆ رادیۆ نه‌وا رایگه‌یاندووه‌، "بە دوو مانگ جارێك بڕی دوو هەزار دینار لەبری ئەو پارەیەی بۆ بەستنی پێوەری ئاو داویانە، دەگەڕێندرێتەوە بۆ هاووڵاتیان".


ناوبراو وتیشی "ئەو گەڕەكانەی سیستمی تانكەرین دەیانگرێتەوە، لە رۆژی 1-4-2019وە بۆ هەر مانگێك بڕی پێنج هەزار دیناریان لێوەردەگیرێت تا پێوەر لەسەر تانكەرەكان دەبەسترێت و دەبێت ئەو ماڵانە تا رۆژی 30-5-2019 سەردانی بەڕێوەبەرایەتی بكەن بۆ مامەڵەكردن ئەگەرنا لەدوای ئەو وادەیە ئاویان پێنادرێت".


لای خۆشیه‌وه‌ ئاری محەمەد، بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر به‌ رادیۆكه‌ی راگه‌یاندووه‌، "دەبێت بەڕێوەبەرایەتییەكانی ئاو پابەندبن بە گەڕاندنەوەی ئەو بڕە پارەیەی بۆ بەستنی پێوەر دراوە و هەموو هاووڵاتییەك وەریدەگرێتەوە".


هێمای بۆ ئه‌وه‌شكرد، "لە هەولێر سیستمی تانكەرین نییە و بەڕێوەبەرایەتی تەنها پێنج تانكەری هەیە و لەكاتی پێویستدا ژمارەیەك تانكەری دیكە بەكاردەهێنرێت، بە دڵنیایی ئەوانیش پێوەریان بۆ دادەنرێت".
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان