دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سه‌رۆكی هەرێم ده‌كرێته‌وه‌


نەتەوە  |   17:09:44 2019-05-08  |   (135) جار خوێندراوەتەوە

loading...
ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی كوردستان به‌ ده‌نگی 89 په‌رله‌مانتار یاسای پێشنیازكراوی كاراكردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی خۆی په‌سه‌ند كرد، وته‌بێژی فراكسیۆنی پارتیش رایده‌گه‌یه‌نێت، "كه‌متر له‌ سێ هه‌فته‌ی دیكه‌ سه‌رۆك له‌ په‌رله‌مان سوێندی یاسایی ده‌خوات".
A+    A-

 

پێشه‌وا هه‌ورامی، وته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی حزبه‌كه‌ی ڕاگه‌یاندوه‌، "سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ خۆكاندیدكردن بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێته‌وه‌."


به‌پێی ماڵپه‌ڕه‌كه‌، پارتی كاندیدی خۆی، كه‌ نێچیرڤان بارزانییه‌، دیاری كردووه‌، هه‌ر له‌وباریه‌وه‌ پێشه‌وا هه‌ورامی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، "له‌ ماوه‌یه‌كی زۆر نزیكدا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ سوێندی یاسایی ده‌خوات و سه‌رۆكی هه‌رێم دوو جێگری ده‌بێت، کە خۆی ده‌سه‌ڵاته‌كانیان دیاری ده‌كات."


هاوكات بەپێی په‌یڕەوی ناوخۆی پەرلەمان، دوای دەرچوونی یاساكە لە ماوەی سێ‌ ڕۆژدا دەرگای خۆپاڵاوتن دەكرێتەوە بۆ هەركەسێك خۆی كاندید بكات بۆ سەرۆكی هەرێم، هەروەها دوو ڕۆژیش بۆ تانەلێدان دەكرێتەوە و كۆی گشتیی پڕۆسەكە پێنج ڕۆژ ده‌خایه‌نێت.


 





loading...











زۆرترین بینراوەکان