قوباد تاڵەبانی: بودجەی پێویست و خێرا بۆ نۆژەنکردنەوەی رێگەوبانەکان تەرخان دەکرێت


نەتەوە  |   16:44:52 2019-05-08  |   (952) جار خوێندراوەتەوە

loading...
جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم رایگەیاند: "دووەم کۆبوونەوەی تایبەت بە چاککردنەوەی رێگەوبانەکانیان ئەنجامداوە و بڕیاریانداوە بودجەی پێویست و خێرا بۆ ئەو مەبەستە تەرخانبكرێت". 
A+    A-

 

لە په‌یجی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویكردۆته‌وه‌، "لە دووەم كۆبوونەوەی تایبەت بە چاككردنەوەی رێگەوبانەكانی هەرێم، بڕیارماندا بودجەی پێویست و خێرا بۆ ئەو مەبەستە تەرخان بكرێت". 


ئاماژەی بەوەشکردووە، "هەفتەی داهاتوو كۆبوونەوەیەكی تایبەت بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی ئەنجامدەدەین"، ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، لیژنە تایبەتەكانی وەزارەتی ناوخۆ چاودێری زیاتری جوڵەی بارهەڵگرەكان دەكەن بەتایبەت بارهەڵگرە بیانی و ترانزێتەكان، كاتی گونجاو بۆ هاتوچۆكردنی بارهەڵگرەكان دیاری دەكرێت، بەجۆرێك نەبنە ئاستەنگ بۆ هاتووچۆی هاوڵاتیان.


ئەمڕۆ بە بەشداری پارێزگارەکانی هەڵەبجە، هەولێر، سلێمانی و دهۆک ئەنجوومەنی وەزیران کۆبووەوە و تاوتوێی پلانی چاککردنەوەی رێگەی هاتووچۆ لە دەرەوەی شارەکان کرد.


جێی باسه‌ لە کۆی شەش هەزار کیلۆمەتر رێگەی دەرەوەی شارەکان لە هەرێمی کوردستان تەنیا 11% یان جووتساید کراون، ئەوەش بووەتە هۆکاری ئەوەی لە دوو ساڵی رابردوو، نزیکەی هەشت هەزار رووداوی هاتووچۆ رووبدات، کە بەهۆیەوە هەزار و 557 هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە.   
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان