له‌م ناوچه‌یه‌یی هه‌رێم ژنێک لەگەڵ کوڕەکەی ھاوسەرەکەی دەکوژێت و دواتر دەیسووتێنێت


نەتەوە  |   15:30:22 2019-05-08  |   (564) جار خوێندراوەتەوە

loading...
بەڕێوەبەری پۆلیسی "ھەولێر" رایده‌گه‌یه‌نێت، لە ناحیەی بەحرکە ژنێک پاش ئەوەی لەلایەن پیاوەکەیەوە بە زۆر ھەوڵ دراوە ماددەی ھۆشبەری پێ بدرێت، ھاوسەرەکەی کوشتووە و دواتر سووتاندوویەتی.
A+    A-

 

عەبدولخالق تەڵعەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی ھەولێر ڕایگەیاندوه‌، "پیاوێک لە بەحرکە ئاڵۆدەی ماددەی ھۆشبەر بووە و "تەعەدا" لە ھاوسەرەکەی دەکات و دەیەوێت بە زۆر ماددەی ھۆشبەری پێ بدات".


ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، لە ئەنجامی ئەو کێشەیە، کوڕی پیاوەکە کە تەمەنی نزیکەی ٢٠ ساڵ دەبێت، لە باوکی دەدات و دواتر لەگەڵ دایکی پێکەوە پیاوەکە دەکوژن و دەیسوتێنن و فڕێی دەدەن.


به‌پێی زانیارییه‌كان ڕووداوەكه‌ ٥ ئایاری ٢٠١٩ ڕووی داوە و شەوی ڕابردوو کوڕەکە لەگەڵ دایکی لەلایەن پۆلیس دەستگیر کراون و دانیان بە تاوانەکەدا ناوە و ئەو شوێنەشیان ئاشکرا کردووە کە تەرمەکەیان لێی فڕێ داوە.


عەبدولخالق تەڵعەت لەبارەی چۆنیەتیی ڕووداوەکەوە ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، سەرەتا بە تاپڕ تەقەیان لە پیاوەکە کردووە، دواتر بە دەمانچە فیشەکێکی پێوە دەنێن، تاوانەکە ھەر ئەوەندەش نییە، بەڵکوو دوای کوشتنی، سووتاندوویانە و چوون فڕێیان داوە.





loading...











زۆرترین بینراوەکان