كه‌ش و هه‌وای رۆژی پێنجشه‌ممه‌


نەتەوە  |   14:26:39 2019-05-08  |   (946) جار خوێندراوەتەوە

loading...
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی "هه‌رێم" گۆڕانكارییه‌كانی كه‌ش و هه‌وای رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی خسته‌ڕوو، كه‌ به‌پێی بارستە هەوایەکی فێنک روو لە ناوچەکە دەکات و پلەکانی گەرما بە نزیکەی (2تا4) پلە نزم دەکاتەوە .
A+    A-

 

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی كه‌شناسی هه‌رێم سەبارەت بە باران بارین هاتووه‌، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 9/5/2019 بەشێک لە ناوچەکانی پارێزگای کرکووک و باشووری پارێزگای هەولێر و چەمچەماڵ و بەشێک لە ناوچەکانی باشووری رۆژهەلاتی پارێزگای سلێمانی ئەگەری کەمێک بارانی دەبێت.


هەروەها ناوچە شاخاویەکانی حاجی ئۆمەران و سۆران و چۆمان لە کاتەکانی دوای نیوەرۆی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ کەمێک بارانی دەبێت.


هاوكات به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئاسمانی زۆربه‌ی ناوچه‌كانی هه‌رێم ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت و له‌هه‌ندێ ناوچه‌ش نیمچه‌هه‌ور بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌بێت.


نزمترین پله‌ی گه‌رماش له‌ پارێزگای هه‌ولێر 18 پله‌و و به‌رزترین پله‌ی گه‌رماش 25 پله‌ له‌ سلێمانی نزمترین پله‌ 17 و به‌رزترین 24 پله‌ ده‌بێت و له‌ دهۆكیش نزمترین 16 و به‌رزترین 23 پله‌ و له‌ كه‌ركوك نزمترین 19 و به‌رزترین پله‌ 26 ده‌بێت.


خێرایی باش له‌ نێوان 5 بۆ 20 كلیومه‌تر ده‌بێت له‌ كاتژمێرێكدا و مه‌ودای بینینیش 9 بۆ 10 كلیۆمه‌تر ده‌بێت.





loading...











زۆرترین بینراوەکان