لەبەر ئەم ھۆکارانە دەبێت لەرەمەزاندا ماست بخۆیت


نەتەوە  |   20:21:16 2019-05-07  |   (329) جار خوێندراوەتەوە

loading...
پسپۆڕێکی خۆراکی، گرنگترین سودە تەندروستیەکانی ماست ئاشكرا ده‌كات و جه‌ختله‌وه‌ده‌كاته‌وه‌، پێویستە رۆژانە لەمانگی پیرۆزی رەمەزاندا ماست بخورێت.
A+    A-

 

 

د. کامەران رسوڵ ژاژڵەیی پسپۆڕی زانستی خۆراک و نەشتەرگەری گشتی و ئەندامی کۆلیژی ئەمریکی بۆ زانستی خۆراک بڵاویكردۆته‌وه‌، ماست یەکێکە لەو خۆراکانەی کە پزیشکە پسپۆڕەکان کۆکن لە سەر سوودە تەندروستیەکانی، بە یەکێک لە باشترین خوادنەکان دادەنرێت لە مانگی ڕەمەزان بە تایبەت لە ژەمی پارشێودا. 


گرنگترین سوودە تەندروستیەکانی ماست :


۱ ـــ سەرچاوەیەکی باشە بۆ پڕۆتین، ھەستی برسیەتی کەم دەکاتەوە لە کاتی بەڕۆژبوون دا.
۲ ـــ بڕێکی باش لە ڤیتامینەکانی تێدایە وەک ڤیتامین ( B  ) و ( D ) لەگەڵ کانزاکانی وەک کالسێوم و پۆتاسێوم و مەگنسێوم.
۳ ـــ دەوڵەمەندە بە ماددەی پڕۆباتیکەکان ، كه‌ بریتی یە بەکتریا سوودبەخشەکان بە لەش کە کاری کۆئەندمی ھەرس ڕێک دەخات و پاش سک چوون یان وەرگرتنی ئەنتی باێوتیکەکان ژمارەی بەکتریا سوودبەخشەکان کەم دەکات و لە ناو دەچن. 
٤ ــــ بۆ خۆپاراستن لە نەرم بوونەوەی ئێسک و کلۆربوونی ددان. 
٥ ــــ کەمکردنەوەی ئەەری تووشبوون بە شێرپەنجەی قۆڵۆن. 
٦ ـــ ماستی بێ چەوری یارمەتی دابەزینی کۆلیستڕۆڵی خراپ و فشاری خوێن دەدات.
۷ ـــ ماستی بێ چەوری ڕێگری دەکات لە زیاد بوونی کێش و قەڵەوی ورگ و یارمەتی دابەزینی کێش دەدات.
۸ ــــ بەھێز کردنی کۆئەندامی بەرگری لەش لەگەڵ ئاسانکردنی ھەڵمژینی ھەندێک ڤیتامین و کانزاکان لە ڕیخۆڵەدا. 
۹ ـــ ماستی بێ چەوری خۆراکێکی باشە بۆ ئەو کەسانەی حەساسیەتیان بە شیر ھەیە یان ئەو کەسانەی تەھیجی کۆڵۆنیان ھەیە. 
۱۰ ـــ یەکێکە لە باشترین خواردنەکان بۆ ئەو ئافرەتی دووگیانی بەڕۆژوو بە مەرجێک ماستەکە لە شیری بێ چەوری یان کەم چەوری بێت. 
۱۱ ـــ یارمەتی ڕێک کردنەوەی خەو ئەدات. 
۱۲ ــــ یارمەتی چاک بوونەوەی قورحە و ھەوکردنی گەددە و دوانزەگرێ ئەدات بە مەرجێک ماستەکە لە شیری بێ چەوری یان کەم چەوری بێت.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان