وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا چەند بڕیارێکی گرنگیان دا


نەتەوە  |   19:43:51 2019-05-07  |   (949) جار خوێندراوەتەوە

loading...
هەردوو وەزارەتی "پەروەردەو خوێندنی باڵا"، چەند بڕیارێكی هاوبەش دەدەن و زەمالەی خوێندنیش لە دەرەوەی وڵات بۆ خوێندكاران وەردەگرن.
A+    A-

 

ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ 7/5/2019، بە ئامادەبوونی هەردوو وەزیری پەروەردە و وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، كۆبوونەوەیەكی تایبەت لەسەر چەند پرسێكی گرنگ ئەنجام درا، هاوكات به‌پێی راگەیاندراوێكی وەزارەتی پەروەردە، لە كۆبوونەوەكەدا بڕیار لەسەر ئەم تەوەرانەی خوارەوە دراوه‌:


تەوەری یەكەم: خوێندكارانی خوێندنی ئیسلامی تا ڕادەیەكی باش هاوشێوەی خوێندكارانی دیكە لە كۆلێژەكانی  یاسا و شەریعە و سەرجەم كۆلێژە مرۆڤایەتییەكان وەربگیرێن، ئەمەش دوای كۆبوونەوەی لێژنەی هاوبەشی هەردوو وەزارەت، ڕێنمایی پێ دەردەچێت.


تەوەری دووەم: بەپێی توێژینەوەیەك، بڕیار دەدرێت كە بۆ ساڵی خوێندنی ئایندە، لەو قەزایانەی كۆلێژی پەروەردە هەیە، خوێندكارانی ئەو ناوچانە وەربگیردرێن، بۆ ئەوەی لە ئایندەدا لە خودی خەڵكی ناوچەكە ببنەوە بە مامۆستا و كێشەی میلاكیان نەبێت.


تەوەری سێیەم: پەرەی زیاتر بە پەروەردە وخوێندنی تایبەت بدرێت و كار لەسەر وەرگرتنی زەمالە لە دەرەوەی وڵات بكرێت تا لەسەر ئەركی هەردوو وەزارەت قوتابی بتوانن درێژە بە خوێندن بدەن.


تەوەری چوارەم: گرنگی زیاتر بدرێت بە باخچەی منداڵان لە كۆلێژەكان بۆ ئەوەی پسپۆڕ لەو بوارەدا پەروەردە بكرێن.


تەوەری پێنجەم: پلانی نوێ بۆ وەرگرتن لە كۆلێژەكانی ئێوارانی پەروەردە و پەروەردەی بنیات دابنرێت بۆ ئەوەی بە پێی پێویستی وەزارەتی پەروەردە قوتابی زیاتر لە بەشە زانستییەكان وەربگیردرێن و هاوكار بن بۆ میلاكی وەزارەتەكە.


تەوەری شەشەم: هەوڵ بدرێت دەرەنجامی ئەزموونەكانی وزاری پۆلی دوانزەی ئامادەیی لە كاتی خۆیدا بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بنێردرێت بۆ ئەوەی پرۆسەی خوێندن و وەرگرتنیان لە زانكۆكان دوا نەكەوێت.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان