سەركردایەتی پارتی‌: پێش جەژنی‌ رەمەزان كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم پێكدێت


نەتەوە  |   18:43:01 2019-05-07  |   (6,860) جار خوێندراوەتەوە

loading...
ئەندامێكی "سەركردایەتی پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان رایگەیاند، پێش جەژنی‌ رەمەزان كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم پێكدێت.
A+    A-

 

خەسرۆ گۆران، ئەندامی‌ ئەنجومەنی‌ سەركردایەتی‌ پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاندوه‌، "پۆستەكانی‌ سەرۆكی هەرێم، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، جێگری سەرۆكی پەرلەمان، وەزارەتی ناوخۆ، ئەنجوومەنی ئاسایش، وەزارەتی پەروەردە، وەزارەتی تەندروستی و چەند دەستە و دامەزراوەیەكی دیكەش لە كابینەی نۆیەمدا بەر پارتی دەكەون".


ناوبراو وتیشی: "پارتی هێندەی خەمی یەكێتیی ریزەكانی لایەنە سیاسییەكانیەتی لە ناو حكومەتدا، هێندە خەمی بەركەوتەی وەزارەتەكانی نییە‌"، باسی لەوەشكرد‌، "ئامانجی پارتی حكومەتێكی بەهێزە،‌ بۆ ئەوەی دەستكەوتی زیاتر بۆ هەرێمی كوردستان بە دەست بێت".


ئەوەشی‌ خستەڕوو، "لە كابینەكانی تری حكومەتی هەرێمی كوردستاندا پارتی هەر بەم شێوەیە بووە و سازشی لە پشكی خۆی كردووە بۆ لایەنەكانی تر،پارتی خەمخۆری ئەوە بووە یەكڕیزی و تەبایی نێو ماڵی كورد بپارێزێت".


ئەو بەرپرسەی‌ پارتی‌ ئاشكراشیكرد، "كەس بەقەد پارتی پەرۆشی پێكهاتەكانی كوردستان نییە، تاوەكو ئێستاش پارتی بێ دڵیی ئەو پێكهاتانەی نەكردووە، وەك دەبینین پۆستی سكرتێری پەرلەمان دراوەتە توركمان"، وتیشی: "پێش جەژنی‌ رەمەزان كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێكدێت".
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان