"حكومه‌تی عێراق هیچ ئاسته‌نگێك بۆ بودجه‌ی ته‌رخانكراوی هه‌رێم دروستناكات"


نەتەوە  |   17:46:48 2019-05-07  |   (4,837) جار خوێندراوەتەوە

loading...
سەرۆکوەزیرانی "عێراق" جارێکی دیکە جەختدەکاتەوە، کە پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا لە ئاستی زۆر باشدان و حکومەتی عێراق هیچ ئاستەنگێک بۆ بودجەی تەرخانکراوی هەرێمی کوردستان دروستناکات و  هەر بڕە پارەیەک لە یاسای بودجەدا هاتبێ بۆ هەرێم خەرجدەکرێت.
A+    A-

 

ئەمڕۆ سێشەممە 7/5/2019 عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆنگرەی رۆژنامەڤانی هەفتانەی خۆی سازکرد و لەبارەی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا و بودجە و نەوت رایگه‌یاند، "هەر بڕە پارەیەک لە یاسای بودجەدا هاتبێ بۆ هەرێمی کوردستان خەرجدەکرێت".


ناوبراو وتیشی: "هەندێک تێڕوانینی جیاوازمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەیە، بەڵام لە گفتوگۆداین و پەیوەندیمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە ئاستێکی بەرزدایە".


سەرۆکوەزیرانی عێراق سەبارەت بە هاوئاهەنگی پێشمەرگە و سوپای عێراق، کە فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراقیشە وتی: "پەیوەندی باشمان لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە هەیە، لەگەڵ پێشمەرگە بەردەوامدەبین لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن و ئۆپەراسیۆنی هاوبەشیشمان لەگەڵ پێشمەرگە دژی داعش ئەنجامداوە". دەشڵێت "بۆشاییە ئەمنییەکانمان لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە پڕکردووەتەوە".
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان