داوای پێداچونەوە بە بڕیارێكی حكومەت دەكرێت.. په‌یوه‌ندی به‌ فه‌رمانبه‌رانه‌وه‌ هه‌یه‌


نەتەوە  |   16:29:00 2019-05-07  |   (2,923) جار خوێندراوەتەوە

loading...
دوای ئەوە حكومەتی "هەرێم" بڕیاری دا كاری شۆفێری تاكسی لە فەرمانبەران قەدەغە بكات، ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر داوا دەكات پێداچونەوە بە بڕیارەكەدا بكرێت و بەڕێوەبەری گواستنەوە و گەیاندنی سلێمانیش رایده‌گه‌یه‌نێت "بڕیارێكی زۆرباشە".
A+    A-

 

كەنعان خەیلانی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر لەمیانی بەشداری لە بەرنامەیه‌كی رادیۆ نەوا رایگه‌یاندووه‌، "بەدواداچونمان بۆ پێشانگاكانی ئۆتۆمبێل كردوە و قسەی خەڵكمان وەرگرتوە، كەسانێكی زۆر زەرەرمەند بوون و نرخی تاكسی زۆر دابەزیوە".


ناوبراو وتیشی: "بە باشمانزانی یاداشتێك بنوسین و لە یاداشتەكەدا داوامانكردوە پێداچونەوە بەو بڕیارەی حكومەتدا بكرێت، كە كاری شۆفێری تاكسی لە فەرمانبەران قەدەغە كردوە، بەڵكو پێویستە لێكۆڵینەوەی زانستی بۆ بكرێت و چۆن بتوانرێت قەرەبووی زیانلێكەوتوان بكرێتەوە".


هاوكات لای خۆیه‌وه‌ سدیق محەمەد، بەڕێوەبەری گواستنەوە و گەیاندنی سلێمانی وتی "چەندینجار داوام لە وەزیری گواستنەوەی هەرێم و پارێزگار و قائیمقامی سلێمانی كردوە كۆنفرانسێكی گواستنەوە رێكبخەن، كە خەڵكانی ئەكادیمی تێیدا بەشداربن و كۆمەڵێك رێنمایی هاوچەرخ دەربكەن بەشێوەك بێت بگونجێت لەگەڵ هەرێمی كوردستاندا".


باسی له‌وه‌شكرد، "دەستخۆشی لە بڕیارەكەی حكومەت دەكەم و پێویستە وەزارەتی ناوخۆش ئیتر رەقەم نەدات بەئۆتۆمبێل، كە بكرێتە تاكسی و رێگەش نەدرێت ئۆتۆمبێلی تاكسی رەقەم باریكی پارێزگاكانی خوارووی عیراق بێنە هەرێمەوە".
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان