كچێك له‌ لایه‌ن باوكیه‌وه‌ خنكێنرا


نەتەوە  |   14:18:35 2019-05-07  |   (267) جار خوێندراوەتەوە

loading...
لە گەڕەکێکی "رۆژهەڵاتی شاری هەولێر"، کچێکی تەمەن 22 ساڵ، بە دەستی باوکی خنکێندرا و دواتریش تاوانبارەکە و کەسێکی دیکەش دەستگیر کران.
A+    A-

 

لیوای مافپەروەر عەبدولخالق تەڵعەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، دوو شەو لەمەوبەر لە گەڕەکی ئایندەی شاری هەولێر، کچێک بەناوی (چ. ئ. ئ) کە لەدایکبووی ١٩٩٧ە، لەلایەن باوکییەوە خنکێندراوە.


ئەوەشی ئاشکرا کرد کە بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، کچەکە لەگەڵ کەسێک بە ناوی (س) ڕۆشتووە و دوای ئەوەی گەڕاوەتەوە ماڵەوە، لەلایەن باوکییەوە خنکێندراوە.


عەبدولخالق تەڵعەت جەختی کردەوە کە تاوانباری ئەو کەیسە کە باوکی کچەکەیە، دەستگیر کراوە و دانی بە تاوانەکەیدا ناوە، ”هەروەها ئەو کوڕەش کە پەیوەندی لەگەڵ کچەکەدا هەبووە، دەستگیر کراوە“.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان