یه‌كێتی له‌باره‌ی رێككه‌وتنه‌كه‌یان هۆشداری ده‌داته‌ پارتی


نەتەوە  |   14:01:46 2019-05-07  |   (890) جار خوێندراوەتەوە

loading...
پەرلەمانتارێکی یەکێتی رایگەیاند، "هەڵوەشاندنەوەی رێككه‌وتنی یه‌كێتی و پارتی چاوەڕوانکراوە و ئەگەر لە پێشنیازی یاسای کاراکردنەوەی سەرۆکایەتی هەرێمدا باس لەوەنەکرێت کە سەرۆکی هەرێم دوو جێگری دەبێت بەشداری کۆبوونەوەی پەرلەمان ناکەن".
A+    A-

 

شه‌مۆل ئاشتی، په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی  بە میدیاکانی یەکێتی راگەیاندووە، هه‌وڵێك هه‌یه‌ له‌ لایه‌ن فراكسیۆنی پارتیه‌وه‌ له‌ پرۆژه‌ یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمدا كه ‌بڕیاره‌ سبه‌ینێ له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌نگی له‌سه‌ربدرێت، ته‌نها ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ بكرێت كه‌ سه‌رۆكی هه‌رێم جێگری ده‌بێت.


وتیشی به‌پێی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌ نێوان یه‌كێتی و پارتیدا هه‌یه‌، پێویسته‌ سه‌رۆكی هه‌رێم دوو جێگری هه‌بێت و له‌ پرۆژه‌كه‌شدا ئاماژه‌ی پێبكرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پارتی له‌و بڕگه‌یه‌ په‌شیمان بوبێته‌وه‌، ئه‌وا فراكسیۆنی یه‌كێتی به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ینێی په‌رله‌مان ناكات و چاوه‌ڕوانكراویشه‌ رێككه‌وتنی یه‌كێتی و پارتی هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌.


رۆژی پێنجی ئەم مانگە یەکێتی و پارتی رێککەوتنی نێوانیان بۆ پێکهێنانی حکومەت واژۆکرد، بەپێی رێککەوتنەکە یەكێتی لەکابینەی نوێدا 6 وەزارەت و سەرۆكی پەرلەمان و جێگری سەرۆكی هەرێم و جێگری سەرۆكی حكومەت و ژمارەیەك دەستە و بریكاری وەزارەت وەردەگرێت.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان