کورتترین و درێژترین ماوەی بەڕۆژوبوون له‌ جیهاندا بزانه‌


نەتەوە  |   15:04:35 2019-05-05  |   (392) جار خوێندراوەتەوە

loading...
ناوەندی گەردوونی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند، "رۆژی دووشەمە ٦ی ئایار لە زۆربەی وڵاتانی جیهان ڕەمەزانە و زۆرترین ماوەی ڕۆژوگرتنیش لە وڵاتانی ئەسکەندەنافیایە".
A+    A-

 

ناوەندی گەردوونی نێودەوڵەتی ئاماژەی بەوەکردوە، ماوەی ڕۆژوگرتن لە وڵاتانی سوید و نەرویج و دانیمارک ٢٠ بۆ ٢١ کاتژمێرە و هاوکات کەمترین ماوەش کە ڕۆژوان بەڕۆژو بێت لە مانگی ڕەمەزاندا لە وڵاتانی ئەمریکای لاتینە، کە تەنها ١٠ کاتژمێرە.


ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، لە ئەڵمانیا ماوەی ڕۆژوگرتن ١٧ کاتژمێر و نیو و لە ئەمریکاش ١٦ کاتژمێر و دە خولەکە و لە نێو وڵاتانی عەرەبیدا ڕۆژووانانی وڵاتی جەزائیر زۆرترین ماوە بەڕۆژوو دەبن، کە کاتەکەی ١٦ کاتژمێرە و لە سۆماڵیش کەمترین کات بەڕۆژوودەبن کە ١٣ کاتژمێر و نیوە.


هه‌روه‌ها ماوەی بەڕۆژووبون لە میسر ١٥ کاتژمێرە  و لە سعودیەش ١٤ کاتژمێر و ٤٠ خولەکە و لە کوێت ١٥ کاتژمێرە و لە عێراق و لوبنان١٥ کاتژمێر و ١٥خولەکە و لە سوریاش ١٥ کاتژمێر و ١٧ خولەکە، لە ئیمارات و عومان ١٤ کاتژمێر و نیوە و لە ئەردەنیش ١٥ کاتژمێر و ١٢ خولەک ماوەی بەڕۆژووبونە.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان