ناسا مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌ له‌سه‌ر زه‌وی ئاشكرا ده‌كات


نەتەوە  |   16:32:27 2019-05-01  |   (714) جار خوێندراوەتەوە

loading...
بەڕێوەبەری ئاژانسی هەواڵی ناسای "ئەمریکا" ئاشكرایده‌كات، مەترسی پیاکێشان و بەرکەوتنی چەند هەسارۆکەیەک بە زەویدا لەئارادایە.
A+    A-

 

سکای نیوزی بەریتانی لە زاری براید نستاین، بەڕێوەبەری ئاژانسی هەواڵی ناسا بڵاویکردەوە، مەترسی بەرکەوتنی هەسارۆکە بچووکەکان هەیە بۆ سەر زەوی، ئەگەر بێتوو بەشێوەیەکی باشتر بایەخ نەدرێت بە پارێزگاریکردن لە سیستمەکانی بەرگری لە زەوی.


ئه‌مه‌ش له‌کاتێکدایە، ناسا لە خۆئامادەکردندایە بۆ بەشداریکردن لە کۆنگرەی بەرگری لە هەسارەی زەوی کە لە واشنتۆنی پایتەخت ڕێکدەخرێت، بە مەبەستی گفتوگۆکردن سەبارەت بە ئاشکراکردنی ئەو مەترسییانەی کە هەسارۆکەکان بۆ سەر زەوی دروستیانکردووە.


بەڕێوەبەری ناسا وتیشی: ئەو هۆشدارییانە بۆ کاتبەسەربردن و گاڵتەجاڕی نیە، ئێستا کاتی ئەوەیە کە مەترسییەکان بە بایەخەوە وەربگیرێت، چونکە مەترسییەکان ڕاستەقینەن، هه‌روه‌ها پێویستە لە کاتی پێویستدا بڕیاری راست و دروست بدرێت، ئەویش لە ڕێگەی گۆڕینی ئاراستەی ئەو هەسارۆکانەی کە جێگەی مەترسین یاخود چۆڵکردنی ئەو ناوچانەی کە ئەگەری پێکادانەکەی لێدەکرێت.


ڕوونیشیکردەوە، پێویستە لەسەریان خەڵکی ئەو مەترسییانە بە هەند وەربگرن، نەک وەک فیلمی هۆڵیۆد وەریبگرن، چونکە لە کۆتاییدا دۆخەکە پەیوەندی هەیە بە چارەنووسی ئەو تاکە هەسارەیەی کە لەسەری دەژین، ئەویش هەسارەی زەوییە.





loading...











زۆرترین بینراوەکان