ئەستێرەیەک روو لە ریال مەدرید دەکات


نەتەوە  |   13:39:31 2019-05-01  |   (562) جار خوێندراوەتەوە

loading...
رۆژنامه‌یه‌كی ئیسپانی ئاشكرایكردووه‌، "یانەی ریال مەدرید لەگەڵ ئەستێرەیەک گەیشتوونەتە رێککەوتن و چاوەڕێی وەڵامی یانەکە دەکەن".
A+    A-

 

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویکردۆته‌وه‌، بەرپرسانی ریال مەدرید قسەیان لەگەل کریستیان ئێرێکسنی دانیمارکی و ناوەڕاستکاری یانەی تۆتێنهامی ئینگلیزی کردووەو رازییان کردووە لە هاوینی داهاتوو رووبکاتە مەدرید.


به‌پێی هه‌واڵی رۆژنامه‌كه‌، ئێرێکسن رەزامەندی خۆی دەربڕیوە و لەبەرامبەردا بەرپرسانی ریال مەدرید بەڵێنی پێدانی مووچەیەکی زەبەلاحیان پێداوە، کە ساڵانە بڕەکەی 4 ملیۆن یۆرۆیە.


ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، ریال مەدرید چاوەڕێی وەڵامی یانەی تۆتێنهامە بۆئەوەی دەستبەرداری ئێرێکسن بێت، چونکە گرێبەستی ئێرکسن و تۆتێنهام تاوەکو هاوینی 2022یە.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان