گەڕی یەک ملیار دۆلار بە کۆمپانیاى ئەپڵ ده‌كرێت


نەتەوە  |   15:22:13 2019-04-25  |   (151) جار خوێندراوەتەوە

loading...
سکاڵایەکى یاسایی لە دژى کۆمپانیاى ئەپڵ لەلایەن " گەنجێکى تەمەن 18 ساڵەوە بەناوى (عوسمان باهـ) ەوە بەرزدەکرێتەوەو داواى بڕی ملیارێک دۆلاری وەک قەرەبوو لێدەکرێت هۆکاری داواکەش رووندەکرێتەوە".
A+    A-


لەبارەی داواکەیەوە ئه‌و گه‌نجه‌ دەڵیت: "بەوهۆیەوە لە مانگى تشرینى دووەمدا لە ماڵەکەى خۆمدا بە تاوانى دزیکردن دەستگیرکراوم، یەکێک لە تۆمەتەکانیش دزیکردنێک بوو کە لەمانگى حوزەیرانى رابردوودا لە بۆستن ئەنجامدرابوو، له‌کاتێکدا من لە نیویۆرک ئامادەى ئاهەنگێکى موزیک بووم".

 

لەکۆتاییشدا دەرکەوتووە کە بەڵگەنامەکانى ئەو لاوە دزراوەو بۆ ئەو دزیکردنەش بەکارهێنراوە و لەسەر رۆشنایی ئەو زانیارییانە کۆمپانیاى ئەپڵ بەدواى خاوەن ئەو زانیارییەدا گەڕاوە کە دزەکە بەجێی هێشتووە، لەو رێگەیەوە گەیشتووە بە وێنەى رووخسارى ئەو قوربانییە.

 

ئێستا و لەدواى دەرکەوتنى راستییەکان، ناوبراو ئازادکراوە، به‌ڵام سکاڵایەکى یاسایی لەسەر کۆمپانیاى ئەپڵ تۆمارکردوە بەتاوانى ناوزڕاندن و دەستگیرکردنى و وەک قەره‌بوویەکیش داواى یەک ملیار دۆلارى كردووه‌.





loading...











زۆرترین بینراوەکان