بڵند عه‌بدوڵا له‌گه‌ڵ كچه‌كانی ده‌ركه‌وت


نەتەوە  |   19:02:53 2019-04-21  |   (721) جار خوێندراوەتەوە

loading...
هونه‌رمه‌ندی ناسراوی كورد "بڵند عه‌بدوڵا" نوێترین وێنه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ كچه‌كانی بڵاوكرده‌وه‌.
A+    A-

 

بڵند له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام وێنه‌كه‌ی بڵاوكردۆته‌وه‌ و له‌گه‌ڵ وێنه‌كه‌ش نوسیویه‌تی: بۆ ئەوەی بتوانی دایک و باوکێکی باش بیت بۆ منداڵەکانت دەبێ زۆر شت بکەیتە قوربانی بۆ ئەوەی بتوانی زۆرترین کاتت لەگەڵ ئەوان بەسەر بەریت، لەپێناو بونیادنانی کەسایەتیەکی بەهێز و بڕوا بەخۆبو. 


ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، بەرامبەر ئەوەدا تۆش لەوان فێری زۆر شت دەبیت کاتێک دەچیتە ناو دونیای ئەوان کە چەند پاک و بێگەرد و پڕە لە سۆز و جوانی و پێکەنین، خودای گەورە هەموو منداڵێک لە ناخۆشی و ناڕەحەتی بپارێزیت و بتوانن ژیانێکی ئارام و دور لە ئازارکێشان بژین .





loading...











زۆرترین بینراوەکان