كه‌بابخواردنێك 30 ملیۆن دۆلار له‌سه‌ریان كه‌وت


نەتەوە  |   13:50:24 2019-04-21  |   (835) جار خوێندراوەتەوە

loading...
دوو گه‌نجی "ئیتالیایی" له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ناو دارستانێكدا كه‌بابیان دروست كردوه‌و دواتر به‌ هۆی ئاگره‌كه‌یان سه‌دان دۆنم له‌ دارستانه‌كان سوتاون، سزایه‌كی قورسی دارایی دران.
A+    A-


سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی ئیتالیا بڵاویان كرده‌وه‌:" شه‌وی سه‌ری ساڵی 2019، دوو گه‌نجی ئیتالیایی ته‌مه‌ن 22 ساڵان، له‌ دارستانێكی نزیك ده‌ریاچه‌ی كۆمۆ له‌ باكوری ئیتالیا و له‌ 25 كیلۆمه‌تری میلان، ویستویانه‌ كه‌باب دروست بكه‌ن،به‌ڵام روبه‌ڕووی كاره‌ساتی گه‌وره‌ بونه‌ته‌وه‌".


ئه‌وه‌شیان خستوه‌ته‌ڕوو:" ئه‌و دوو گه‌نجه‌ كاتێك ئاگریان كردوه‌ته‌وه‌ به‌و هۆیه‌وه‌ له‌ژێر كۆنتڕۆڵیان ده‌رچووه‌و 2400 هێكتاریان له‌دارستانه‌كه‌ سوتاندوه‌و هاوكات زیان به‌ژماره‌یه‌ك گوند گه‌یه‌نراوه‌،ئه‌مه‌ جگه‌له‌وه‌ی مه‌ڕوماڵاته‌كانیان هه‌مووی له‌ناو چوون".


ئاشكراشكراوه‌:" هه‌رچه‌ند ئه‌و دوو گه‌نجه‌ نكۆڵیان كردوه‌، به‌ڵام دادوه‌ر به‌تاوانبار ناوی بردون و سزای 30 ملیۆن دۆلاری به‌سه‌ردا سه‌پاندون".
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان