كۆتایی به‌ دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی 1 ده‌هێنرێت و كاتى دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی دووش راده‌گه‌یه‌ندرا


نەتەوە  |   15:19:39 2019-04-20  |   (10,033) جار خوێندراوەتەوە

loading...
وەزارەتی دارایی "هه‌رێم" لە ماوەی سێ رۆژی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا موچه‌ی هەموو ئەو وەزارەت و دەستانە دابه‌ش ده‌كات، كه‌ مووچەیان وەرنەگرتووە، هاوكات واده‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی 2 و ریزبه‌ندی دابه‌شكردنی موچه‌یش ئاشكرا ده‌كرێت.
A+    A-

 

به‌پێی زانیارییه‌كان رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 21/4/2019 موچه‌ی وەزارەتەکانی شارەوانی و گەشتوگوزار، پلاندانان، کارەبا، گواستنەوە و گەیاندن، کشتوکاڵ، دیوانی چاودێری دارایی، دەستەی مافی مرۆڤ، دەستەی وەبەرهێنان، ژینگە، ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، دەزگای مین و کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی دابه‌ش ده‌كرێت.


هه‌روه‌ها رۆژی 22/4/2019 موچه‌ی وەزارەتەکانی بازرگانی و پیشەسازی، ئاوەدانکردنەوە، رۆشنبیری و لاوان هەروەها سێ سەرۆکایەتییەکە و خانەنشینی پێشمەرگە.


رۆژی سێشه‌ممه‌ 23/4/2019یش موچه‌ی خانەنشینی شارستانی دابه‌ش ده‌كرێت و به‌پێی بەپێی زانیارییه‌كانیش مووچەی مانگی داهاتوو لە 5ی مانگەوە دەستپێدەکات و بەهەمان ریزبەندی مانگه‌كانی رابردوو دابەشدەکرێت.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان