توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌ی خواردنه‌وه‌ گازیه‌كان ده‌سه‌لمێنێت


نەتەوە  |   14:15:44 2019-04-20  |   (266) جار خوێندراوەتەوە

loading...
به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ، كه‌ له‌ "ئه‌مریكا" ئه‌نجامدراوه‌، ده‌ركه‌وتووه‌، خواردنه‌وه‌ی زۆری خواردنه‌وه‌ گازیه‌ شیرینیه‌كان، ئه‌گه‌ری مردنی كتوپڕ زیاتر ده‌كات.
A+    A-

 

ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ كۆلێژی چانی زانكۆی هارڤارد ئه‌نجامدراوه‌، تێدا ده‌ركه‌وتووه‌، كه‌ به‌ هۆی زۆرخواردنه‌وه‌ی خواردنه‌وه‌ گازیه‌ شیرینیه‌كان، چه‌ند نه‌خۆشی و گرفتی ته‌ندروستی تووشی مرۆڤ ده‌بێت، له‌وانه‌ زیادبوونی كێش، نه‌خۆشی شه‌كره‌، داخورانی ئێسك، له‌ناوچوونی گورچیله‌ و كلۆربوونی ددان.


ئه‌مه‌ جیا له‌وه‌ی كه‌ ماده‌ی سۆده‌، كه‌ بڕێكی زۆر شه‌كری جۆری فه‌ركتۆزی تێدایه‌ ئه‌گه‌ری تووشبون به‌ جه‌ڵته‌ی مێشك و نه‌خۆشیه‌كانی دڵ زیاتر ده‌كات.


ڤاسانتی مالیک بەڕێوەبەری توێژینەوەکە رایگه‌یاندووه‌ "ئەنجامەکانمان دەبنە پاڵپشت بۆ دوورکەوتنەوە یان سنوردانان بۆ خواردنەوە گازییە شیرینەکان و گۆڕینیان بە خواردنەوەی دیکە، لە ڕوەشەوە ئاو کاریگەریی بەرچاوی هەیە لەسەر تەندروستی گشتی".
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان