كه‌ش و هه‌وای رۆژی یه‌كشه‌ممه‌


نەتەوە  |   11:12:17 2019-04-20  |   (1,670) جار خوێندراوەتەوە

loading...
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی "هه‌رێم" گۆڕانكارییه‌كانی كه‌ش و هه‌وای رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ به‌پێی ئه‌گه‌ری به‌فر بارین له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان هه‌یه‌.
A+    A-

 

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێم بڵاویكردۆته‌وه‌، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 21/4/2019 ئاسمانی زۆربه‌ی ناوچه‌كانی هه‌رێم نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت له‌ دوای نیوه‌ڕۆوه‌ ده‌گۆڕێت بۆ هه‌وری ته‌واو له‌گه‌ڵ دابارینی لێزمه‌ باران و هه‌وره‌ تریشقه‌ی پچڕ پچڕ و له‌كاته‌كانی شه‌ودا رێژه‌ی زیاد ده‌بێت.


به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، ئه‌گه‌ری بارینی به‌فرێكی كه‌م له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان هه‌یه‌، هاوكات به‌رزترین پله‌ی گه‌رما له‌ پارێزگای هه‌ولێر 19 پله‌ و له‌ سلێمانی 18 و له‌ دهۆك 18 و له‌ كه‌ركوك 21 پله‌ ده‌بێت، به‌و پێیه‌ش پله‌كانی گه‌رما روو له‌ نزمبوونه‌وه‌ ده‌كه‌ن.


هه‌روه‌ها خێرایی با له‌ زۆربه‌ی ناوچه‌كان له‌ نێوان 10 بۆ 20 كلیۆمه‌تر ده‌بێت له‌ كاتژمێرێكدا و مه‌ودای بینینیش له‌ نێوان 8 بۆ 10 كلیومه‌تر ده‌بێت.





loading...











زۆرترین بینراوەکان