وێنە.. شۆخ و شەنگی هاوسەرەکەی موعین ئەسفەهانی هەمووان سەرسام دەکات


نەتەوە  |   19:48:44 2019-04-18  |   (3,697) جار خوێندراوەتەوە

loading...
نەسروڵڵا موعین نەجەف ئابادی، ناسراو بە موعین ئەسفەهانی، هونەرمەندی گۆرانی بێژی ناسراوی فارس كە لە كوردستان هەوادارێکی زۆری هەیە، بە هۆی هاوسەرە شۆخ و شەنگ و میهرەباناکەیەوە پێیدەڵێن موعینی شانس ئاڵتوونی.
A+    A-

 

ئەو هونەرمەندە كە لە بنەماڵەیەكی ئایینی و لە شاری ئەسفەهانی ئێران لە دایكبووە، دوو جار هاوسەرگیریی كردووە، جاری یەكەم لەگەڵ خانمێكی ئیسپانی هاوسەرگیریی کردووەو دوای لە دایكبوونی كچەكەیان پەریچێهر لەیەك جیابوونەتەوە.

 

هاوسەرگیریی دووەمیشی لەگەڵ خانمێكی ئێرانیدایە بەناوی (پانتێئا) كە لەویش كچێكی هەیە بە ناوی سەتارە.

 

پانتێئا جگە لەوەی کە خانمێكی شۆخ و شەنگ و گەنجە، بە ئارامی و لەسەر خۆیی و میهرەبانییەكەی ناسراوە بەڕادەیەك كە موعین دەڵێت: هاوڕێكانم و ئەوانەی كە دەمناسن ئیرەییم پێ دەبەن و پێم دەڵێن: "موعینی شانس ئاڵتوونی".

 





loading...











زۆرترین بینراوەکان