دەستپێکردنەوەی دابەشکردنی نەوت بەسەر ماڵاندا راگەیەندرا


نەتەوە  |   14:00:38 2019-04-18  |   (1,333) جار خوێندراوەتەوە

loading...
لێپرسراوی هۆبه‌ی به‌رهه‌مه‌ نه‌وتیه‌كانیش له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی به‌رهه‌مه‌  نه‌وتیه‌كانی سلێمانی واده‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دابه‌شكردنه‌كه‌ ئاشكراده‌كات دوای ئەوەی بۆ ماوه‌ی مانگێكە پرۆسەکە ڕاگیرابوو.
A+    A-

 

دلێر زه‌ینه‌دین لێپرسراوی هۆبه‌ی به‌رهه‌مه‌ نه‌وتییه‌كان له ‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی دابه‌شكردنی به‌رهه‌مه‌  نه‌وتییه‌كانی سلێمانی رایدەگه‌یەنێت: "ماوه‌ی زیاتر له ‌مانگێكه‌ هیچ بڕه‌ نه‌وتێك له ‌به‌غداوه‌ ره‌وانه‌ی سلێمانی نه‌كراوه‌".

 

لەوبارەیەشەوە لە لێدوانێکیدا بە ئێس ئێن ئێنی وتووە: به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ هیچ بڕه‌ نه‌وتێك نه‌نێردراوه‌، دابه‌شكردنی نه‌وت له‌مه‌ڵبه‌ندی یه‌كدا راگیرابوو.

 

سه‌باره‌ت به ‌واده‌ی‌ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی‌ دابه‌شكردنی‌ نه‌وتیش ئەوەی ئاشكراكردووە کە "بڕیاره‌ هه‌فته‌ی داهاتوو، ‌ناردنەوەی نه‌وت لە بەغداوە دەستپێبكاته‌وه‌و دابه‌شكردنی نه‌وتیش له ‌مه‌ڵبه‌ندی یه‌كەوەو لەکوێدا راگیرابوو، ده‌ستپێبكاته‌وه‌".

 

به‌وته‌ی‌ ئەو لێپرسراوەی هۆبه‌ی به‌رهه‌مه‌ نه‌وتیته‌كانیش، هیشتا نازانرێت له ‌دوای ناردنی نه‌وت بۆ سلێمانی، رۆژانه‌ چه‌ند تانكه‌ر نه‌وت ده‌نێرن، چونكه‌ رێژه‌ی ناردنه‌كه‌ لای حكومه‌تی عیراقه‌".





loading...











زۆرترین بینراوەکان