شه‌وی به‌رات دیاریكرا


نەتەوە  |   12:15:38 2019-04-17  |   (1,525) جار خوێندراوەتەوە

loading...
وه‌زاره‌تی‌ ئه‌وقاف و كاروباری‌ ئایینی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم شه‌وی به‌رات له‌هه‌رێمی‌ كوردستان ئاشكراده‌كات.
A+    A-

 

نه‌به‌ز ئیسماعیل، وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ ئه‌وقاف و كاروباری‌ ئایینی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم ڕایگه‌یاندوه‌، "شه‌وی به‌رات له‌هه‌رێمی‌ كوردستان شه‌وی هه‌ینی‌ له‌سه‌ر شه‌ممه‌ی‌ ئه‌م هه‌فته‌یه‌یه‌ كه‌ ده‌كاته‌ 19 له‌سه‌ر 20ی 4ی 2019".


ناوبراو وتیشی: "به‌گوێره‌ی‌ مانگی‌ عه‌ره‌بیش بێت، ئێواره‌ی‌ شه‌وی هه‌ینیی‌ له‌سه‌ر شه‌ممه‌ كه‌ ده‌كات 15ی مانگی‌ شه‌عبان شه‌وی به‌راته‌"، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "به‌هۆی دیاریكردنی‌ شه‌وی به‌راته‌وه‌ ناتوانرێت یه‌كه‌م ڕۆژی‌ مانگی‌ پیرۆزی ڕه‌مه‌زان دیاریبكرێت، به‌ڵكو دوای‌ كۆتاییهاتنی‌ مانگی‌ شه‌عبان، مانگی‌ ڕه‌مه‌زانی‌ پیرۆزی ڕه‌مه‌زان له‌هه‌رێمی‌ كوردستان دیاریده‌كرێت".


جێی باسه‌ شه‌وی به‌رات له‌ئایینی پیرۆزی‌ ئیسلامدا شه‌وێكی موباره‌كه‌و وه‌ك شه‌وی پاكبونه‌وه‌ی مرۆڤ له‌گوناهه‌كانی ئاماژه‌ی بۆكراوه‌.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان