دوو ڕۆژی هەفتەی داهاتوو كرانە پشوو


نەتەوە  |   01:23:07 2019-04-17  |   (11,017) جار خوێندراوەتەوە

loading...
بەهۆی "زیارەتی شەعبانیە"، كە دەكاتە 15ی شەعبان و یادی لەدایكبوونی ئیمام مەهدی، لە بەشێك لە پارێزگاكانی عیراق دوو ڕۆژی هەفتەی داهاتوو كرانە پشوو.
A+    A-

 

ئەنجوومەنی پارێزگای كەربەلا لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، هەردوو ڕۆژی یەكشەممە و دووشەممەی داهاتوو بەبۆنەی زیارەتی (شەعبانیە) دەكرێتە پشووی فەرمی.


هاوكات ئەنجوومەنی پارێزگاكانی بەسرە و موسەنا و چەند پارێزگایەكی دیكەی شیعە نشینی عیراق ئەو ڕۆژانەیان كردۆته‌ پشووی فەرمی.


لای خۆشیه‌وه‌ جەواد ڕەحیم، جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای میسان بەماڵپه‌ڕی  (سۆمەریە نیوز)ی ڕاگەیاندوه‌، ناوەڕاستی مانگی شەعبان لە هەموو ساڵێكدا كراوەتە پشووی فەرمی و ئەوەش بۆ ئەوەی هاووڵاتیان بتوانن بەشداری لە یادی زیارەتی 15ی شەعبان بكەن.


جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای میسان وتیشی: بەو بۆنەیەوە ڕۆژی یەكشەممەی داهاتوو دەبێتە پشووی فەرمی.


جێی ئاماژه‌یه‌ لە هەرێمی كوردستان 15ی شەعبان، شەوەكەی بە شەوی (بەرات) ناسراوە و بەپێی ڕۆژمێری سعودی دەكاتە شەوی (شەممە لەسەر یەك شەممە)ی هەفتەی داهاتوو، بەڵام لای شیعەكان ڕۆژێك دواتر دیاری كراوە و تێیدا لە شارە شیعە نشینەكان ئەو دوو ڕۆژ پشوو دەبێت.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان