مێسی پلانێكی ترسناكی بۆ مانچێسته‌ر هه‌یه‌


نەتەوە  |   15:33:48 2019-04-16  |   (135) جار خوێندراوەتەوە

loading...
رۆژنامه‌یه‌ك ئاشكرایده‌كات، "ئه‌مڕۆ لیۆنێل مێسی به‌رامبه‌ر شه‌یتانه‌ سووره‌كان به‌ گیانی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ یاریی ده‌كات و ده‌یه‌وێت گورزێكی كوشنده‌ له‌ مانچێسته‌ر یونایتد بدات".
A+    A-

 

رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویكردۆته‌وه‌، مێسی ده‌یه‌وێت تۆڵه‌ی شكستی بارسێلۆنا به‌رامبه‌ر مانچێسته‌ر بكاته‌وه‌، كه‌ له‌ پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگی 2008 بارسێلۆنایان له‌ گه‌یشتن به‌ فایناڵ دوورخسته‌وه‌.


ئه‌گه‌ر ئه‌مشه‌و مێسی سه‌ركردایه‌تی بارسا بكات بۆ بردنه‌وه‌، ئه‌وا بۆ جاری نۆیه‌م له‌ كاروانی وه‌رزشیی خۆیدا خۆی له‌ قۆناخی پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگدا ده‌بینێته‌وه‌.


جێی باسه‌، ئه‌مشه‌و له‌ یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی 8ی چامپیۆنزلیگدا بارسێلۆنا میوانداریی مانچێسته‌ر یونایتد ده‌كات.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان