موچه‌ی‌ ئه‌م وه‌زاره‌ته‌ش دابه‌شده‌كرێت


نەتەوە  |   13:45:22 2019-04-16  |   (7,451) جار خوێندراوەتەوە

loading...
وەزارەتی‌ خوێندنی‌ باڵا و توێژینەوەی‌ زانستی‌ رایده‌گه‌یه‌نێت، رۆژی پێنج شه‌ممه‌ موچەی‌ وەزارەته‌كه‌ی و زانکۆکان دابەشدەکرێت. 
A+    A-

 

عەباس ئەکرەم، وتەبێژی‌ وەزارەتی‌ خوێندنی‌ باڵا و توێژینەوەی‌ زانستی‌ ڕایگەیاندوه‌، ئاماژە بە پەیوەندی‌ نێوان بەڕێزان د. یوسف گۆران وەزیری‌ خوێندنی‌ باڵا و توێژینەوەی‌ زانستی‌ لەگەڵ وەزیری‌ دارایی‌ و ئابوری‌، ڕۆژی‌ پێنجشەممه، کە دەکاتە ڕێکەوتی‌ (18 /4 /2019) موچەی‌ وەزارەتی‌ خوێندنی‌ باڵا و توێژینەوەی‌ زانستی‌ و زانکۆکان دابەشدەکرێت.


وتیشی: بۆ ئەم مەبەستە داوا لە یەکەی‌ ژمێریاری‌ هەریەک لە زانکۆکان دەکەین ئامادەکاری‌ پێویست بکەن بۆ ئامادەکردنی‌ لیستەکان بۆ ئەوەی‌ لەڕۆژی‌ پێنجشەمەدا موچەی‌ دامەزراوەکانی‌ خوێندنی‌ باڵا و توێژینەوەی‌ زانستی‌ دابەش بکرێت.

 

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایانی زانكۆی سلێمانی به‌هۆی دواكه‌وتنی دابه‌شكردنی موچه‌ بایكۆتی ده‌وامیان راگه‌یاند.





loading...











زۆرترین بینراوەکان