رونكردنەوە لەبارەی دابەشكردنی موچەوه‌.. هۆكاری دواكه‌وتنی ئاشكرا كرا


نەتەوە  |   19:32:55 2019-04-15  |   (2,302) جار خوێندراوەتەوە

loading...
لەسەر دابەشكردنی "موچەی مانگی یه‌ك" و سست به‌ڕێوه‌چوونی چه‌ند زانیاییه‌ك ده‌خرێته‌ڕوو، بەگوێرەی ئه‌و زانیارییانه‌ش پارەی تەرخانكراو بۆ بەڵێندەران كاریگەری لەسەر دابەشكردنی موچەی ئەم مانگەی فەرمانبەرانی هەرێم نابێت.
A+    A-

 

لەئێستادا باس لەوەدەكرێت، كەبەهۆی تەرخانكردنی پارە بۆ بەڵێندەران دابەشكردنی موچەی فەرمانبەران بۆ موچەی مانگی یەكی ئەمساڵ دواكەوتوە و جۆرێك لەسستی لەپرۆسەی دابەشكردنی موچەی فەرمانبەران لەم مانگەدا هەیە.


به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و بڕە پارەیەك كە بۆ بەڵێندەران تەرخاندەكرێت پەیوەندی بەو بڕە پارەیەوە نییە كە بۆ موچەی فەرمانبەران تەرخانكراوە، بەڵكو ئەو پارەیەی كە بۆ بەڵێندەران دابین دەكرێت لەلایەن وەزارەتی پلاندانانەوە یەكلادەكرێتەوە و دواتر وەزارەتی دارایی پارەكەی بۆ دابین دەكرێت، بەڵام پارەی تەرخانكراو بۆ موچەی فەرمانبەران تایبەتە بەبودجەی بەكاربەرەوە و بەدوو میكانیزمی جیاواز پارەكەیان بۆ دابیندەكرێت.


هه‌ر به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌، هۆكاری سست دابەشكردنی مووچە دەگەڕێتەوە بۆ نەبوونی سیویلە ( پاره‌) ی پێویست لەبەردەست وەزارەتی دارایی و ئابووری هه‌رێم ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی تاوەكو ئێستا بەغدا به‌شه‌ بودجه‌ی هه‌رێم و پاره‌ی پێشمەرگەی نه‌ناردووه‌.


رۆژی 7/4/2019 دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی یه‌ك كرا، بەڵام تاوەكو ئێستا تەنها مووچەی وەزارەته‌كانی (پێشمەرگە، تەندروستی، دارایی و ئابووری، پەروەردە و كار و كاروباری كۆمەڵایەتی) لەگەڵ ئەنجوومەنی دادوەری و خاوەن پێداویستیە تایبەتەكان و كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان دابەشكراوە.


له‌ زانیارییه‌كاندا هاتووه‌، ئەو مووچه‌یه‌ی تائێستا دابەشكراوە بڕه‌ پاره‌كه‌ی لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتیەكان نێردراوە كە 378 ملیار دینار بووە لەگەڵ هەندێك پارەی تری بەردەست وەزارەتی دارایی و ئابووری كە وەك سیولە لە بانكەكان هەبووە.


لە ئێستاشدا، كە ناردنی 272 ملیار دیناری پێشمەرگە لەگەڵ 453 ملیار مانگی نیسان (پشكی هەرێم لە بودجەی عێراق 2019) بڕیاری له‌سه‌ر دراوە، بەڵام پارەكە نەگەیشتۆتە وەزارەتی دارایی هه‌رێم بۆیە دابەشكردنی مووچە بە سستی بەڕێوەدەچێت.


هاوكات ئه‌گه‌ری هه‌یه‌، لە چەند رۆژی داهاتوودا دابه‌شكردنی موچه‌ خێرا بكرێتەوە ئەمەش دوای گەیشتنی پارەی بەغدا و بە نزیكبوونەوە لە كۆتایی مانگ مووچەی سەرجەم وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌كان دابەشدەكرێت.





loading...











زۆرترین بینراوەکان