وڵاتێكی ئەوروپی ڤیزا بە هاوڵاتیان هەرێم دەدات


نەتەوە  |   17:04:36 2019-04-15  |   (647) جار خوێندراوەتەوە

loading...
كونسوڵخانەی "چیك" لە هەولێر رایدەگەیەنێت، دەست بە پێدانی ڤیزا بە هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان دەكەنەوە.
A+    A-

 

 لە كۆبوونەوەی نێوان نێچیرڤان بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ هەریەكە لە كۆنسووڵی گشتیی و جێگری وەزیری دەرەوەی وڵاتی چیك، جێگری وەزیری دەرەوەی چیك ڕایگەیاند، ‌كۆنسووڵخانەی گشتیی وڵاتەكەیان لە هەرێمی كوردستان دەست بە پێدانی ڤیزا بە هاووڵاتیانی هەرێم دەكەنەوە، بە تایبەتی بۆ كارسازان و بازرگانان و ئەو قوتابیانەی دەیانەوێت لە كۆماری چیك بخوێنن.


ناوبراو هەروەها ئامادەیی و خواستی وڵاتەكەیشی بۆ كردنەوەی نوێنەرایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە پراگ دەربڕیوه‌.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان