له‌باره‌ی كوشتنی سێ هاوڵاتی لە شاری سلێمانی پۆلیس رونكردنه‌وه‌ ده‌دات 


نەتەوە  |   16:49:19 2019-04-15  |   (186) جار خوێندراوەتەوە

loading...
لەماوەی "هەفتەیەک"دا سێ حاڵەتی کوشتن لە شاری سلێمانی تۆمار کراون، پۆلیسی شارەکەش روونکردنەوە لەبارەی رووداوەکان دەدات.
A+    A-

 

ئەمڕۆ دووشەممە، 15/4/2019 لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند "رووداوەکانی کوشتن لە شاری سلێمانی پەیوەندییان بە کێشەی کۆمەڵایەتییەوە ھەیە".


وتیشی: "لە ماوەی ھەفتەیەکدا سێ حاڵەتی کوشتن لە سنووری پارێزگای سلێمانی روویان داوە، بەڵام رووداوەکان لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی بوون و ھیچ پەیوەندییەکییان بە ئارامیی شاری سلێمانییەوە نییە".


هێمای بۆ ئه‌وه‌شكرد، ھێزەکانی پۆلیسی سلێمانی ھەوڵی دەستگیرکردنی بکوژی تاوانەکانی کوشتن دەدەن و ھیچ رووداوێک بە شاراوەیی نامێنێتەوە.


سەرکەوت ئەحمەد، جەختیشیكردەوە، "ئێستا ھیچ تاوانبارێک داڵدەنادرێت، ئەگەر بزانین تاوانبارێک داڵدەدراوە، راستەوخۆ ھێزەکانی پۆلیس تاوانبارەکە و داڵدەدەرەکە دەستگیردەکەن".


دووپاتیشیكرده‌وه‌، ھاوڵاتییانی شاری سلێمانی دڵنیادەکەینەوە، ھێزەکانی پۆلیس بەردەوام ھەوڵی ئەوە دەدەن شاری سلێمانی لە رەوشێکی ئارامدا بێت.


ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوان 29 كه‌سیان به‌ تۆمه‌تەکانی‌: دزیكردن، ساختەکردنی پاره ‌‌و ماده‌ی‌ هۆشبه‌ر ده‌ستگیركردووه، لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیانه‌ به‌رده‌وامه،‌ ھەروەھا حاڵەتەکانی بازرگانیکردن و بەکارهێنانی ماددەی ھۆشبەر زیادیان کردووە.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان