نرخی بەنزین گران ده‌بێت


نەتەوە  |   16:22:12 2019-04-15  |   (1,285) جار خوێندراوەتەوە

loading...
ماوەی چەند ڕۆژێکە لە "بەنزیخانەکانی هەرێم" نرخی بەنزین ڕووی لە بەرزبوونەوە کردووه‌، به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتیه‌كانیش له‌وباره‌یه‌وه‌ رونكردنه‌وه‌ ده‌دات.
A+    A-

 

گه‌یلان جه‌مال، به‌ڕێوه‌به‌ری كۆنتڕۆڵی به‌نزین له‌ وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان ڕایگەیاندووە، "به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی به‌نزین به‌هۆی زۆری خواستی هاوڵاتییانه‌، چونكه‌ وه‌رزی به‌هاره‌ و خه‌ڵكی زۆر زیاتر به‌نزین به‌كار ده‌هێنن بۆ گەشت کردن".


به‌ڕێوه‌به‌ری كۆنتڕۆڵی به‌نزین له‌ وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان وتیشی، "بازاڕ ئازاده‌ بۆیه‌ ناتوانین ڕێگری له‌ به‌نزینخانه‌ بكه‌ین كه به‌ ویستی ئێمه‌ بیفرۆشێت".


ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ له‌بەشێک لە بەنزیخانەکان نرخی لیترێک بەنزینی نۆڕماڵ لە نێوان 600 بۆ 650 دینارە، به‌ڵام پێشتر نرخەکەی لە نێوان 550 بۆ 575 دینار بوو.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان