كه‌ش و هه‌وای رۆژی سێشه‌ممه‌


نەتەوە  |   15:43:35 2019-04-15  |   (1,126) جار خوێندراوەتەوە

loading...
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێم گۆڕانكارییه‌كانی كه‌ش و هه‌وای رۆژی سێشه‌ممه‌ی بڵاوكرده‌وه‌.
A+    A-

 

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێم بڵاویكردۆته‌وه‌، رۆژی سێشه‌ممه‌ 16/4/2019 ئاسمانی زۆربه‌ی ناوچه‌كانی هه‌رێم نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری باران بارین هه‌یه‌، هاوكات له‌ پارێزگای هه‌ولێر و دهۆك ئه‌گه‌ری باران بارینی به‌ لێزمه‌ و هه‌وره‌ تریشقه‌ زیاتره‌ و له‌ كاتی ئێواره‌دا له‌ زۆربه‌ی ناوچه‌كان باران بارین به‌ رێژه‌ی جیاجیا ده‌بێت. 


به‌رزترین پله‌ی گه‌رماش له‌ پارێزگای هه‌ولێر 24 پله‌ و له‌ سلێمانی 24 و له‌ دهۆك 22 و له‌ كه‌ركوك 27 پله‌ ده‌بێت، به‌و پێیه‌ش پله‌كانی گه‌رما به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو نزمده‌بنه‌وه‌.


هه‌روه‌ها خێرایی با له‌ زۆربه‌ی ناوچه‌كان له‌ نێوان 5 بۆ 20 كلیۆمه‌تر ده‌بێت له‌ كاتژمێرێكدا و مه‌ودای بینینیش له‌ نێوان 8 بۆ 10 كلیومه‌تر ده‌بێت.





loading...











زۆرترین بینراوەکان