له‌ به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران گردبوونه‌وه‌ ئه‌نجامدرا 


نەتەوە  |   15:30:00 2019-04-15  |   (186) جار خوێندراوەتەوە

loading...
بەمەبەستی داواكاری "بۆ دامەزراندن"، بۆ 25ەمین جار یەكەمەكانی زانكۆ و پەیمانگاكان چوونەوە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران لە هەولێر، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە بڵاوەیان پێكرا.
A+    A-

 

ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ ژمارەیەك لە دەرچووە یەكەمەكانی ساڵانی 2015 تا 2018 بە نوێنەرایەتی ئەو چوار هەزار خوێندكارەی، كە ماوەی سێ خولە دانەمەزراون، خۆپیشاندانیان سازكردو بۆ 25ەمین جار چونەتەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران و داوای دامەزراندنیان كرد.


ئه‌و ده‌رچووانه‌ ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه‌، پێویستە دامەزراندنی یەكەمەكان بكرێتە یاسا وەك ئەوەی لە حكومەتی عیراق هەیە، تابتوانین پەرە بە توانای خزمەتكردنی كۆمەڵگە بدەین.


هەر لە خۆپیشاندانەكەدا، بەیاننامەیەك لەلایەن كاروان عەلی نوێنەری خوێندكارەكانەوە خوێندرایەوە، كە داواكارییەكانی لەخۆگرتبو و وتی "دامەزراندن بۆ هەندێك كەس و دامەزراوە هەیە، بەڵام بەرانبەر دەرچووەكان دامەزراندن نییە، هەروەها دانەمەزراندنمان دەبێتەهۆی نەهێشتنی كێبڕكێی زانستی لە ناوەندەكانی خوێندنی باڵادا".


به‌وته‌ی ئه‌و ده‌رچووانه‌ بڕیار وابوو گردبونەوەكە لە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران ئەنجامبدرێت بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە بیانوی نەبوونی مۆڵەت ڕێگەیان پێنەدرا و لە شەقامێکی تەنیشت شەست مەتری گردبوونەوەکەیان کردووە.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان