داواکاریی گەڕاندنەوەی دەرماڵەیەک و دامەزراندنی یەکەمەکان ڕەوانەی وەزارەتی دارایی كرا


نەتەوە  |   14:24:36 2019-04-15  |   (1,771) جار خوێندراوەتەوە

loading...
ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان ئاشكرایده‌كات، "داواکاریی گەڕاندنەوەی دەرماڵەیەک و دامەزراندنی یەکەمەکانی سەر ئاستی زانکۆ و پەیمانگاکانیان ڕەوانەی وەزارەتی دارایی و ئابووری کردووە".
A+    A-

 

 گەلاوێژ عوبێد، ئەندامێکی فراکسیۆنی پارتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌ ماڵپەڕی فەرمیی حزبەکەی ڕاگەیاندووە، کاری بەردەوام بۆ گەڕاندنەوەی دەرماڵەی قوتابیانی زانکۆ و پەیمانگاکان و دامەزراندنی یەکەمەکانی سەر ئاستی زانکۆ و پەیمانگاکان دەکرێت.


ناوبراو وتیشی: سەرژمێرییەکی قوتابیان بکرێت و سەرژمێرییەکەش کراوە و ناوەکان کراونەتە یەک لیست بۆ گەڕاندنەوەی دەرماڵەکەیان، ھەروەھا لیستی ناوی یەکەمەکانی سەر ئاستی زانکۆ و پەیمانگاکانیش تەواو بووە و ھەردووکیان ئاراستەی وەزارەتی دارایی کراون بۆ ئەوەی کاریان لەسەر بکەن و بڕیاریان لەبارەوە بدەن".


هێمای بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌، ھەموو کارێک بۆ گەڕاندنەوەی دەرماڵەی قوتابییان و دامەزراندنی یەکەمەکان کراوە، لە کاتێکدا لە ساڵی ٢٠١٥ەوە یەکەمەکان دانەمەزراون، بۆیە لە لیستێکدا یەکەمەکانی ساڵانی ٢٠١٥ تا ٢٠١٧ ڕەوانەی وەزارەتی دارایی کراون.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان