كه‌شناسی ئاگاداریه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌


نەتەوە  |   13:25:39 2019-04-15  |   (979) جار خوێندراوەتەوە

loading...
به‌پێی ئاگاداریه‌كی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم "له‌ رۆژی سێ شه‌ممه‌وه‌ شه‌پۆلێكی باران بارین هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌ و پله‌كانی گه‌رماش نزمده‌بنه‌وه‌".
A+    A-

 

به‌پێی ئه‌و ئاگاداریه‌ رۆژی سێ شه‌ممه‌ سه‌ره‌تا باران بارین پارێزگای دهۆك ده‌گرێته‌وه‌ و دواتر و له‌ شه‌ودا سه‌رجه‌م ناوچه‌كان ده‌گرێته‌وه‌.


پێشبینیشی كردووه‌ پله‌كانی گه‌رما روو له‌ نزمبوونه‌وه‌ بكه‌ن و ئاستی باران بارین له‌ ناوچه‌ شاخاویه‌كانی هه‌ولێر و دهۆك بگاته‌ 30 ملم و له‌ ناوچه‌كانی تر 10 ملم بێت.


هه‌ر به‌پێی پێشبینیه‌كانی كه‌شناسی رۆژی چوارشه‌ممه‌ كاریگه‌ری ئه‌و شه‌پۆله‌ به‌ره‌و لاوازی ده‌ڕوات و له‌ سنوری پارێزگای دهۆك باران بارین به‌ شێوه‌یه‌كی پچڕ پچڕ به‌رده‌وام ده‌بێت.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان