بەڵێنێکی سەرۆکی حکوومەت لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانەوە ئاشکرا دەکرێت


نەتەوە  |   02:13:06 2019-04-15  |   (2,101) جار خوێندراوەتەوە

loading...
ئەندامێکی "لێژنەی دارایی" له‌پەرلەمانی عێراق، بەڵێنێکی سەرۆک وەزیرانی عێراقی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ئاشکرا ده‌كات و دڵنیایی بە مووچەخۆرانی کوردستان دا.
A+    A-

 

جەمال کۆچەر، ئەندامی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندوه‌، لەبارەی پرسی ناردنی مووچەی خانەنشینانی کوردستان، پێویستە حکوومەتی هەرێم لیستی ناوی خانەنشینکراوان بۆ بەغدا بنێرێت، ئەوانیش لە ڕێگەی پەرلەمانی عێراقەوە هەڵوێست لەسەر بابەتی مووچەی خانەنشینکراوان دەردەبڕن.


ناوبراو له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌ی بۆ سایتی باسنیوز وتیشی: لەم ماوەیەدا سەردانی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراقیان کردووە و ئەو پێی راگه‌یاندین، بەهیچ شێوەیەک ئەو مووچەیە نابڕم، کە بۆ مووچەخۆرانی کوردستانی دەنێرین.


ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ لەبارەی قەرەبووکردنەوەی زیندانییانی سیاسی و کەسوکاری شەهیدان، داوای لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد، هەوڵێکی چڕ بدات و لەمبارەیەوە سەردانی بەغدا بکات، چونکە "سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاری قەرەبووکردنەوەی داون و تەنیا وردبینی ماوە، بەڵام داوا لە هەرێمی کوردستان کراوە کە لیستی ناوەکانیان بۆ بنێرێت".
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان