رێوزا فایەق: گرێیەك هەیە لەسەر پۆستی جێگری سەرۆكی هەرێم


نەتەوە  |   20:01:17 2019-04-14  |   (516) جار خوێندراوەتەوە

loading...
پەرلەمانتارێكی "یەكێتی" لە پەرلەمانی كوردستان لەبارەی بەردەوامی گفتوگۆو دانوستاندنەكان رونكردنەوە دەدات و رایده‌گه‌یه‌نێت، "100 كاتژمێری دانوستاندن لە یەك كاتژمێر بەریەككەوتن باشترە، بەڵام پێویستە گفتوگۆكان خێراتر بكرێت بۆ گەیشتنە رێككەوتن".
A+    A-

 

 

رێواز فایەق، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی سەوز لە پەرلەمانی كوردستان له‌ لێدوانێكدا بۆ رادیۆ نەوای رایگەیاندوه‌، بە گوێرەی یاساو بەگوێرەی عورفی سیاسیش لە هەرێمی كوردستاندا لایەنی براوەی یەكەمی هەڵبژاردن دەستپێشخەری و پرۆسەی دانوستاندن بەرێوەدەبات ئەوەش پارتی دیموكراتی كوردستانە، یەكێتی نیشتمانی كوردستان رێككەوتنی سیاسی كردووە وە رێككەوتنی لەسەر پشكەكان و پۆستەكان لەناو حكومەتی داهاتووی هەرێم كردووەو تەنها واژووی كۆتایی ماوە.


ناوبراو وتیشی: "ئەوەی ماوەتەوەو پرسی پێكهێنانی حكومەتی دواخستووە گرێیەك هەیە لەسەر پۆستی جێگری سەرۆكی هەرێم، وەكو دەوترێت (چونكە من ناتوانم بەناوی گۆڕانەوە ئەم قسەیەبكەم) كە گۆڕان رازی نییە بەوەی سەرۆكی هەرێم دوو جێگری هەبێت، بۆ ئەوەش پێویستە دەستپێشخەری هەبێت لەنێوان لایەنە سیاسیەكان بۆ ئەوەی بگەینە چارەسەر، چونكە ئەركی بەڕێوەبردنی هەرێمی كوردستان و پۆستەكان ئەوەندە هەیە كە بەشی هەموو ئەو لایەنانە بكات كە خواستیانە لە چوارساڵی داهاتووی بەڕێوەبردنی هەرێمی كوردستاندا بەشداربن".


سەبارەت بە كێشەی سەرەكی نەگەیشتنە رێككەوتن و خەتابار كردنی یەكتری، رێواز فایەق وتی: "هەمیشە لە كاتی دانوساندنەكان بەرژوەندییەكان رەنگە بە یەكتر بكەون، سەرجەم لایەنەكانیش مەبەستیانە باشترین پێگەو پۆستیان بەربكەوێت لە دامەزراوە دەستورییەكان هەرێمی كوردستاندا، ئەم خواست و بەرژوەندییانە وا دەكات بەریەككەوتن هەبێت ئەوەش پێویستی بەچارەسەرەو ئەركی هەمووانە هەوڵی چارەسەركردنی بدەن و حكومەتێكی نوێ پێكبهێنرێت".


هێمای بۆ ئه‌وه‌شكرد، "ئەوەی دەكرێت خەتا نییە، ئەوە خواستەو هەموو لایەكیش مافی خۆیەتی بە گوێرەی دەنگەكانی و بانگەشەی هەڵبژاردن داواكاری هەبێت، تاوەكو بەڵێنەكانی بۆ دەنگدەرانی بباتە سەر، ئێمە زۆر چاوەڕوانمانكردووە هەموو كات ئەوەش دەڵێن، 100 كاتژمێری دانوستان لە یەك كاتژمێر بەریەككەوتن باشترە بۆیە پێویستە گفتوگۆكان خێراتر بكرێت بۆ گەیشتنە رێككەوتن لە بەژوەندی خەڵكی هەرێمی كوردستان".
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان