هیوا جه‌مال له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌مشێوه‌یه‌ ده‌ركه‌وت


نەتەوە  |   19:39:53 2019-04-14  |   (3,356) جار خوێندراوەتەوە

loading...
پێشكه‌شكاری كورد "هیوا جه‌مال" نوێترین وێنه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه‌ و بۆی ده‌نوسێت: "هاوژین و هاوڕێیت، لە من باشتر تۆیت".
A+    A-

 

هیوا جه‌مال پێشكه‌شكاری ناسراوی كورد له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌یه‌كی خۆی و هاوژینه‌كه‌ی به‌ بۆنه‌ی له‌دایكبوونی هاوسه‌ره‌كه‌ی نوسیویه‌تی: له‌ نامەوێت وەك شاعیر و هۆزانڤان، وشەكانت بۆ بهۆنمەوە، تێكستی ناسك و دەقی ئەدەبیت بۆ بنوسم، هەروەها گۆرانیت بۆ دانانێم، ناڵێم ناتوانم، دەتوانم ناسكترین شعرت بۆ بنوسم، خۆشترین ئاواز بۆ ناوەكەت دابنێم، بەڵام ناچمە ئەو دنیا خەیاڵییەوە، چونكە ئێستا تۆ لە دنیای واقیعمدایت، ئەوە دنیایەی نیوەی تەمەنت لەگەڵم بەڕێكردووە.


له‌ كۆتایشدا نوسیویه‌تی: تەنها دێڕێك رەنگە هەموو مەبەستەكەم بگەیەنێت، "هاوژین و هاوڕێیت، لە من باشتر تۆیت، لەدایكبوونت پیرۆزبێت".
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان