دەستەی دەستپاکی: فۆڕمی دەستپاکیی فەرمانبەران بەپێی یاسایە و پەیوەندیی بە مووچەوە نییە


نەتەوە  |   19:05:44 2019-04-14  |   (2,278) جار خوێندراوەتەوە

loading...
ماوەیەکە "فۆڕمی فەرمانبەریەتی" لە لایەن دەستەی دەستپاکیی ھەرێمی کوردستانەوە بەسەر فەرمانبەراندا دابەش دەکرێت و سەرۆکی دەستەکەش جه‌ختله‌وه‌ده‌كاته‌وه‌، پڕکردنەوەی فۆڕمەکە بەپێی یاسایە و تەنیا بەڵێننامەی فەرمانبەریەتیی حکوومەتە نەک بۆ ھیچ مەبەستێکە دیکە.
A+    A-

 

ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی ھەرێمی کوردستان له‌ لێدوانێكدا بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی ڕەتیكردۆته‌وه‌، پڕکردنەوەی فۆڕمی فەرمانبەران ھیچ مەترسییەکی لەسەر پاشەڕۆژی فەرمانبەران ھەبێت و "پڕکردنەوەی فۆڕم بۆ ھەموو فەرمانبەرانی حکوومەت بەپێی یاسایە و ھیچ مەبەستێکی دیکە لەپشت پڕکردنەوەی ئەو فۆڕمەوە نییە."


وتیشی: "بەپێی یاسای عێراق و ھەرێمی کوردستان پێویستە ھەموو فەرمانبەرێک بەڵێننامەیەک پڕ بکاتەوە بەرامبەر بە جێبەجێکردنی ئەرکەکەی وەک خزمەتی فەرمانبەریەتی، لە عێراق چەندین ساڵە ئەو یاسایە ھەیە و لە ھەرێمی کوردستانیش ھەیە."


رونیشیكرده‌وه‌، "بەپێی یاسای بەرزەفتکردنی فەرمانبەرانی کەرتی گشتی ڕێوشوێنی فەرمانبەریەتی ئەوەیە فەرمانبەر بەرپرسە بەرامبەر ئەرکەکەی، لە ڕێنماییەکان ھەندێ زانیاریمان ڕوون کردووەتەوە، ئەوەی دیکە ھەمووی بەگوێرەی ئەو بەڵێننامەیەی فەرمانبەرانە، سزادانی فەرمانبەریش ھەر بەپێی یاسای خزمەتی فەرمانبەرانی دەوڵەتە."


سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی لەبارەی ئەو دەنگویانەی باس لەوە دەکرێت پڕکردنەوەی فۆڕمی دەستپاکی بە مەبەستی مووچە پاشەکەوتکراوەکان بێت، وتی: "بە ھیچ شێوەیەک پەیوەندیی بە مووچە و قەیرانی دارایی و ڕەوشی ساڵانی ڕابردووەوە نییە."
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان