نێچیرڤان بارزانی: کوردستان پێویستی بە هاوکاری کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە


نەتەوە  |   18:22:33 2019-04-14  |   (536) جار خوێندراوەتەوە

loading...
ماڵپه‌ڕی حكومه‌تی "هه‌رێم" ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكاری ده‌سته‌ی خێرخوازیی ئیسلامیی نێوده‌وڵه‌تی ده‌خاته‌ڕوو و له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سەرۆکوەزیرانی هەرێم رایگەیاندوه‌، هەرێمی کوردستان بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی ئاوارە و پەنابەران پێویستی بە هاوکاری کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە.
A+    A-

 

 

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێك كه‌ له‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی حكومه‌ت بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 14/4/2019 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له‌ هه‌ولێر له‌گه‌ڵ د. عه‌بدوڵڵا ئه‌لمه‌عتووق سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكاری ده‌سته‌ی خێرخوازیی ئیسلامیی نێوده‌وڵه‌تی و شاندێكی یاوه‌ری كۆبووه‌وه.


به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، "له‌ كۆبووه‌كه‌دا هه‌ردوولا دۆخی ئاواره‌ و په‌نابه‌رانیان له‌ هه‌رێمی كوردستان تاوتوێ كرد و تیشكیان خسته‌ سه‌ر پێداویستییه‌كانیان و جه‌ختیان له‌ پێویستیی هاوكاریكردنی زیاتری ئاواره‌ و په‌نابه‌ران له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن ده‌زگه‌ و دامه‌زراوه‌ خێرخوازییه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌، كرده‌وه".


لای خۆشیه‌وه‌، ئه‌لمه‌عتووق باسی له‌ دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی ئاواره‌ و په‌نابه‌ران كرد و دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ ده‌سته‌ی خێرخوازیی ئیسلامیی نێوده‌وڵه‌تی و ده‌وڵه‌تی كوێتیش كۆمه‌ك و هاوكاری پێشكه‌ش به‌ ئاواره‌ و په‌نابه‌ران ده‌كه‌ن و له‌ نێوه‌نده‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیشدا ده‌نگ و پێویستییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌مباره‌یه‌وه‌ ڕوون ده‌كاته‌وه‌.


هاوكات، نێچیرڤان بارزانی سوپاسی هاوكارییه‌كانی ده‌سته‌ و ده‌وڵه‌تی كوێتی كرد و جه‌ختیله‌وه‌كردۆته‌وه‌، هه‌رێمی كوردستان پێویستی به‌ هاوكاریی كۆمه‌ڵگه‌ی نیوده‌وڵه‌تی و حكوومه‌تی عێراقیش هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاریی ئاواره‌ و په‌نابه‌ران بكه‌ن به‌تایبه‌تیش له‌ڕووی په‌روه‌رده‌ و خوێندن و ته‌ندروستی و چاره‌سه‌ریی ده‌روونییه‌وه‌.

 

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، تاوتوێكردنی دۆخی مرۆیی مووسڵ و كێشه‌ و گرفته‌كانی به‌رده‌م كاره‌ خێرخوازییه‌كان له‌ ناوچه‌كه‌، به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان